2 رۆژ پێش ئێستا
122 جار خوێنراوەتەوە
كۆشكی سپی: به‌پێی پێشنیازه‌كه‌ی تڕه‌مپ ده‌ستبه‌جێ شه‌ڕ كۆتایی دێت
كۆشكی سپی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وره‌ده‌كاری پێشنیازه‌كه‌ی ئه‌مریكای بۆ جێبه‌جێكردنی ئاگربه‌ست له غه‌ززه بڵاو كرده‌وه.
به‌پێی پلانه‌كه ئه‌گه‌ر هه‌ردوو لایه‌ن ڕه‌زامه‌ندی بده‌ن، جه‌نگ ده‌ستبه‌جێ كۆتایی دێت و هێزه‌كانی قه‌واره‌ی زایۆنی قۆناغی به قۆناغ ده‌كشێنه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی كه‌رته‌كه و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان ڕاده‌گیرێن.
هه‌روه‌ها له ماوه‌ی 72 كاتژمێردا دوای قبوڵكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه، سه‌رجه‌م بارمته‌كان به زیندو یان ته‌رمی نازیندوه‌كان ڕاده‌ست ده‌كرێنه‌وه، دوای ئازادكردنی بارمته‌كان، ئیسرائیل 250 زیندانی كه سزای زیندانی هه‌تاهه‌تاییان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، له‌گه‌ڵ 1700 هاووڵاتی غه‌ززه كه دوای 7ی تشرینی یه‌كه‌می 2023 ده‌ستگیركراون، ئازاد ده‌كات.
هه‌روه‌ها تره‌مپ سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌یه‌كی راگوزه‌ر له غه‌ززه ده‌كات و كه‌رته‌كه له‌ژێر حكومه‌تێكی كاتیی ته‌كنۆكراتیدا به‌ڕێوه‌ده‌برێت كه له لیژنه‌یه‌كی فه‌له‌ستینی ناسیاسی پێكدێت و به‌رپرسیار ده‌بێت له به‌ڕێوه‌بردنی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان و كاروباری شاره‌وانی ڕۆژانه‌ی دانیشتوانی غه‌ززه.
هه‌روه‌ها پلانێكی تره‌مپ بۆ گه‌شه‌پێدانی ئابووری بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و بووژاندنه‌وه‌ی غه‌ززه جێبه‌جێ ده‌كرێت و هیچ كه‌سێك ناچار ناكرێت غه‌ززه جێبهێڵێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە