2 رۆژ پێش ئێستا
192 جار خوێنراوەتەوە
تڕه‌مپ: پێشنیازی ئاگربه‌ست ڕه‌تبكرێته‌وه نه‌ته‌نیاهوو پشتیوانی ته‌واوی ئه‌مریكا به‌ده‌ست ده‌هێنێت
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا دۆناڵد تڕه‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا پلانه‌كه‌ی له باره‌ی داهاتووی كه‌رتی غه‌ززه و ڕاگرتنی جه‌نگ خسته ڕوو.
دۆناڵد تڕه‌مپ دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بنیامین نه‌ته‌نیاهوو سه‌رۆكوه‌زیرانی قه‌واره‌ی زایۆنی بۆ گفتوگۆ ده‌رباره‌ی ئاگربه‌ست ڕایگه‌یاند به پێی پلانه‌كه ده‌بێت له ماوه‌ی 72 كاتژمێردا حه‌ماس سه‌رجه‌م بارمته‌كان ئازاد بكات، هه‌روه‌ها ده‌بێت ژێرخانی سه‌ربازی حه‌ماس له‌ناو ببرێت و غه‌ززه وه‌ك هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئیسڕائیل نه‌مێنێت.
هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی كرد ئه‌گه‌ر حه‌ماس پێشنازه‌كه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه نه‌ته‌نیاهو ته‌واوی پشتیگری ئه‌مریكا به‌ده‌ست ده‌هێنێت ئه‌وه‌ی پێویسته ئه‌نجامی بدات، وتیشی: ئه‌گه‌ر حه‌ماس ڕازی نه‌بوو پلانه‌كه له‌و ناوچانه جێبه‌جێ ده‌كرێت كه سوپای ئیسڕائیل كۆنتڕۆڵی كردووه.
تڕه‌مپ ڕایگه‌یاند، له‌دوا ئاگربه‌ست به شه‌خسی خۆم سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی "ئه‌نجومه‌نی ئاشتی" ده‌كه‌م و وڵاتانی ناوچه‌كه‌ش به‌شداری ده‌كه‌ن له پلانه‌كه‌دا، وتیشی: ئه‌نجومه‌نی ئاشتی به‌رپرس ده‌بێت له‌دروستكردنی حوكمه‌ت له غه‌ززه و ئاشتی هه‌میشه‌یی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌دی دێت.
تڕه‌مپ ئه‌وه‌شی وت كه نه‌ته‌نیاهوو بوونی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین ڕه‌ت ده‌كاته‌وه به‌ڵام گه‌ل ئاشتی ده‌وێت و پێویسته له داهاتوودا هه‌ردوو گه‌ل به ئاشتی بژین.
سه‌رۆكوه‌زیرانی قه‌واره‌ی زایۆنی له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پێشنیازه‌كانی ئاگربه‌ست ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند چیتر غه‌ززه مه‌ترسی نابێت بۆ سه‌ر ئیسڕائیل.
هه‌روها وتیشی: به پێی پلانه‌كه‌ی تڕه‌مپ سه‌رجه‌م دیله‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه و هه‌نگاوێكی گه‌وره بۆ سه‌ركه‌وتن ده‌نێین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە