02/10/2025 380 جار خوێنراوەتەوە

سوپای زایۆنی دەست بەسەر كەشتیەكانی كەشتیگەلی خۆڕاگریدا دەگرێت

پەیام

سوپای زایۆنی هەڵیكوتایە سەر كەشتیگەلی خۆڕاگری و دەستی بەسەر  زیاتر لە 40 كەشیتیدا گرت، یەكێك لە كەشتیەكانیش دەڵێت توانیویەتی ئابڵوقەی سەر غەززە بشكێێت.

دەزگای پەخشی ئیسڕائیل ڕایگەیاند سوپا هەڵیكوتاوەتە سەر كەشتیگەلی خۆڕاگری تا ئێستا 40 كەشتی دەستبەسەر كراون و سەدان كەسیش دەستگیر كراوە، كە هەوڵیانداوە بگەن بە غەززە، سوپای زایۆنی ڕاشیگەیاندووە كە دەستبەسەرداگرتنی كەشتییەكان بەردەوام دەبێت.

وەزارەتی دەرەوەی قەوارەی زایۆنی ڕایگەیاند ئەو كەشیانەی دەستیان بەسەردا گیراوە بەرەو كەناراوەكانی ئیسڕائیل بەڕێوەن و بڕیارە سەرنشینەكانیان سنورداشی ئەورووپا بكرێنەوە.

سەرەڕای دەستبەسەركردنی زۆرینەی زۆری كەشتیەكان، كەشتی "میكینۆ" ڕایگەیاند توانیویانە ئابوڵوقەی سەر كەرتەكە بشكێنێت و بگاتە سنوورە ئاویەكانی كەرتی غەززە.

هەڵكوتانە سەر كەشتیەكان ناڕەزایەتی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و وڵاتانی لێكەوتەوە زۆرێك لە وڵاتان بە توندی ئیدانەی گرتنەی كەشتیەكان و سەرنشینەكانیان گرد و بە پێشێلكاری ناویان بردن، هاوكات كۆڵۆمبیا بڕیاریدا باڵیۆزی قەوارەی زایۆنی لە وڵاتەكەی دەر بكات، هەروەها لە ئیتاڵیا و ژمارەیەك وڵاتی دیكەی جیهان خۆپیشاندان دژی هەڵكوتانە سەر كەشتیگەلی  خۆڕاگری بەڕێوە چوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    بانكی ناوەندیی سووریا: پێنجشەممە كۆتا وادەی مامەڵەكردنە بە دراوی كۆن

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەسۆشەیتد پرێس: ئەمریكا و ئێران دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ ڕێككەوتنی ئاگربەست

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆككۆماری سووریا: متمانەمان بە ڕێككەوتنەکەمان لەگەڵ هەسەدە هەیە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ژێرخانی سەربازیی ئەمریكا لە هەولێر بە تەواوی وێران كراوە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    كوەیت بەشداری لە هێرشە سەربازییەكانی سەر ئێران ڕەتکردەوە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    جولەکە نیشتەجێكراوەكان ئاگریان لە دوو مزگەوت لە كەناری خۆراوا بەردا

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    حووسییه‌كان: هێرشه‌كانمان بۆسه‌ر سعودیه‌ زیاتر ده‌كه‌ین

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ عومان له‌باره‌ی هورمزه‌وه‌ به‌رهه‌مدار بوون

سەرەتا