04/10/2025 417 جار خوێنراوەتەوە

لوڕستان.. فڕۆکەیەک لە کاتى ڕزگاركردنی تیمێكی شاخەوانیدا کەوتە خوارەوە و تێکشکا

پەیام

فڕۆکەیەک لە کاتى هەوڵدان بۆ ڕزگاركردنی تیمێكی شاخەوانیدا لە پارێزگای لوڕستانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان کەوتە خوارەوە و تێکشکا، بەو هۆیەوە گیانلەدەستدانی لانیكەم دوو كەسی لێكەوتەوە.

بەرپرسانی ناوخۆیی پارێزگای لوڕستانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان كە دەكەوێتەوە باشووری ڕۆژاوای ئێرانەوە سەر لە ئێوارەی دوێنێ هەینی بڵاویان كردەوە، فڕۆكەیەكی سەر بە ڕێكخراوی مانگی سوور كە بۆ ڕزگاركردنی تیمێكی شاخەوانی ڕووی لە لوتكەی سنبران لە زنجیرەچیای ئیشترانكوه كردووە، لە بەرزی دوو هەزار و 800 مەترەوە كەوتووەتە خوارەوە و دووكەڵی لێ بەرز بووەتەوە، ئەوەش بەر لەوەی بە خاڵی ئامانجی بگات، كە بەرزی چوار هەزار مەتر بووە.

دواتریش بەڕێوەبەوەبردنی قەیرانەكانی پارێزگای لوڕستان ڕایگەیاند فڕۆكەكە نۆ كەسی تێدا بووە و دوو كەسیش گیانیان لەدەست داوە، كە فڕۆكەوان و یەكێك لە ئەندازیارانی تیمی فڕۆكەوانییەكە بوون و یەكێک لە برنیدارەكانیش دۆخی ناجێگیرە.

 ئەمڕۆیش مەهدی پازووكی بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی قەیرانەكانی لوڕستان ڕایگەیاند، بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان فڕۆكەكەی مانگی سوور بەهۆی لەدەستدانی هاوسەنگییەوە توشی ڕووداوەكە بوو و لێكۆڵینەوەكانیش بۆ دیاریكردنی هۆكاری سەرەكیی ڕووداوەكە بەردەوامە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێم بە ئامادەكارییەكی ڕووكەشییەوە دەستی پێكرد

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    بە بەشداری كەسایەتییە سیاسی و ئایینییەكان دیدارێك لەبارەی میانڕەوی ڕێكخرا

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    پەرلەمانتارانی كورد: كارمان بۆ گرێبەستەكان كردووە ئەوەی ماوەتەوە لەسەر هەرێمە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    چالاكانی پێنجوێن: پەیام هەمیشە پێشەنگی گەیاندنی دەنگی خەڵكی چەوساوە بووە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    توێژینەوەیەك هۆشداریی لە قورسیی جانتای قوتابخانە بۆ منداڵان دەدات

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوای 700 ڕۆژ لە هەڵبژاردن تاوەكو ئێستا پارتی و یەكێتی حكومەتی نوێیان پێكنەهێناوە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەرێم و عێراق دەکرێن بە هەمیشەیی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    شاسوار عەبدولواحید: بە یەکێتیم وت؛ هەتا پارتی دانمان پێدا نەنێت له‌گه‌ڵیان كۆمەبنەوە

سەرەتا