1 کاتژمێر پێش ئێستا
125 جار خوێنراوەتەوە
فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەرێم و عێراق دەکرێن بە هەمیشەیی
پەیام
وەزیری دارایی عێراق، ڕایگەیاند بڕگەی دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست و كرێكارانی ڕۆژانە بە شێوەی هەمیشەیی لەسەر میلاكی دەوڵەت، خراوەتە ناو پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی 2027.
لە كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئامادەكردنی بودجەدا، فالح ساری ئاماژەی بەوە كرد ئەم بڕیاری جێگیركردنی گرێبەستەكان كە ژمارەیان 510 هەزار كەسە، دوای وردبینی لە داتاكان، هەژماركردنی تێچووی دارایی و دەستەبەركردنی بودجەی پێویست دراوە.
ناوبراو جەختی كردەوە بەم هەنگاوە دۆسیەی گرێبەستەكان بە فەرمی لە قۆناغی داواكارییەوە دەچێتە قۆناغی جێبەجێكردنی یاساییەوە.
هاوكات لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، بڕیارەکە بە هەمان شێواز سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەگرێتەوە و هیچ جیاوازییەک لە نێوان فەرمانبەرانی ناوەند و هەرێمدا ناکرێت لە دەستەبەرکردنی میلاکی هەمیشەییدا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە