6 کاتژمێر پێش ئێستا
100 جار خوێنراوەتەوە
دوای هەڵگرتنی سزاكان، وەزیری دەرەوەی ئەفغانستان سەردانی هندستان دەكات
پەیام
دوای هەڵگرتنی سزاكان لەسەری بەشێوەیەكی كاتی، وەزیری دەرەوەی ئەفغانستان سەردانی هیندستان دەكات.
ئەمڕۆ ئەمیرخان موتەقی وەزیری دەرەوەی حكومەتی تاڵیبان لە ئەفغانستان ڕایگەیاند، كە نیازی هەیە وەك یەكەم سەردان لەسەر ئاستی بەرپرسانی باڵا لەم مانگەدا سەردانی نیودەلهی پایتەختی هیندستان بكات و ئومێدی خۆی بۆ داننان بە وڵاتەكەیدا نیشاندا كە ڕووسیا ئەنجامی داوە.
هاوكات وەزارەتی دەرەوەی ئەفغانستان بڵاوی كردووەتەوە، موتەقی دوای لوتكەی مۆسكۆ سەردانی هندستان دەكات كە بڕیارە لە حەوتی ئەم مانگەدا بەڕێوە بچێت.
پێشبینی دەكرێت وەزیرەكەی ئەفغانستان لە ڕۆژانی نۆ تا 16ی ئەم مانگەدا سەردانەكەی بۆ هندستان ئەنجام بدات ئەوەیش دوای ئەوەی كە بەشێوەیەكی كاتی سزاكانی لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە لەسەر هەڵگیرابوو لە چوارچێوەی ئەو سزا نێودەوڵەتییانەی كە خرابووە سەر بەرپرسانی تاڵیبان و گەشتی دەرەوەی لێ قەدەغە كردبوون.
لە بەرانبەردا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی هندستان ڕایگەیاند، كە نیودەلهی لە دوای بوومەلەرزەی 31ی ئابەوە بەشێوەیەكی ڕاستەقینە لەسەر هێڵە لەگەڵ حكومەتی ئەفغانستان و ئامادەكاری بۆ پێشوازی لێكردنی وەزیری دەرەوەی وڵاتەكە دەكات.
ئەمەو دوای گۆڕینی دەسەڵاتی ئەفغانستان لە 2021دا، تا ئێستا بە تەنیا مۆسكۆ دانی بە حكومەتكەی تاڵیباندا ناوە و هەوڵەكانیش بۆ دانپێدانان و گەڕانەوەی وەبەرهێنان چڕكراونەتەوە و بەم دواییانەیش ژماریەك زیندانیی ئەمریكی و بەریتانی لەلایەن تاڵیبانەوە ئازاد كران.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە