2 رۆژ پێش ئێستا
398 جار خوێنراوەتەوە
کەشناسیی هەرێم: پلەکانى و گەرما بەرزدەبێتەوە و خێرای با زیاددەکات
پەیام
کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: پلەکانى و گەرما بەرزدەبێتەوە و خێرای با زیاددەکات، لە دوانیوەڕۆشەوە ئەگەری بارانی کورت خایەن هەیە.
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ یەک شەممە 5-4-2026
کەش/ لە کاتەکانی بەیانی تا دوای نیوەڕۆ ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور و بوونی تۆزێکی سووک لە کەشی هەندێ ناوچە, لە دوای نیوەڕۆ ئەگەری بارانی کورت خایەن هەیە لە سەر ناوچەی جیا جیا بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکان و سنووریەکان.
لە ئەنجامی شێداری خاک و بوونی شێ ی بەرز لە هەوادا ئەگەری گۆڕانکاری هەیە بە بارینی باران و دروست بوونی کەشێکی نا سەقامگیر لە ناوچەیەکی دیاریکراو لەگەڵ بوونی هەورە تریشقە. ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە سنووری پارێزگای سلێمانی ئەگەری زیاد بوونی خێرای بای هەیە بۆ سەرووی 25کم لە کاتژمێرێکدا. لە شەودا دووبارە ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەورو ساماڵ. سەبارەت بە سەنتەری پارێزگاکان سەنتەری سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە ئەگەری باران بارینی لە دوای نیوەڕۆ هەیە بە شێوەی نمە بارانی کەم لە هەندێ کاتی دوای نیوەڕۆ.
خێراى با / لەسەرخۆ (10-15) کم / کاتژمێر .
ئاراستەی با / باکووری ڕۆژهەڵات .
مەوداى بینین / لەنێوان ( 7 – 8 ) کم دەبێت لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی تۆزێکی کەم و بوونی شێ لە هەوادا .
پلەکانی گەرما /بەرزدەبێتەوە بەراورد بە پلەکانی دوێنێ.
هەولێر: 19 پلەی سیلیزی
پیرمام: 14 پلەی سیلیزی
سۆران: 16 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 12 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 17 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 18 پلەی سیلیزی
دهۆک: 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 23 پلەی سیلیزی
سبەى دوو شەممە 6-4-2026
کەش/کەشی سبەی دووشەممەی هەرێم لە کاتەکانی بەیانی تا نیوەڕۆ ئاسمان نیمچە هەورە دەبێت. لە دوای نیوەڕۆ ئەگەری نمە باران و هەورە تریشقە هەیە لەسەر هەندێ ناوچە شاخاوییەکان و بەرزەکان. ئەگەری باران بارین لە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ناوچەی جیا جیا بگرێتەوە بە بوونی هەورە تریشقەو هەندێ ناوچە لێزمە بارانی بەهاری هەبێت هەندێ ناوچەی تر کەشەکەی نیمچە هەور بێت .
خێراى با / لەسەرخۆ (10 – 15) کم/کاتژمێر.
ئاراستەی با / باکووری ڕۆژئاوا .
مەوداى بینین / لەنێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما / کەمێک بەرز دەبێتەوە .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 20 پلەی سیلیزی
پیرمام: 15 پلەی سیلیزی
سۆران: 17 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 13 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 18 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 19 پلەی سیلیزی
دهۆک: 19 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 21 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 24 پلەی سیلیزی
تێبینی /لە ئێستادا هەرێمی کوردستان لە ژێر کاریگەری هیچ شەپۆڵێکی باران بارین نیە ئەوەی لە پێشبینیەکان هەیە کەشی وەرزی بەهاری بە بوونی باران لە ناوچەیەک و ناوچەیەکی تر ئاسمانی نیمچە هەور بێت و ناوچەیەکی تر ئاسمانی ساماڵ بێت، واتە دروست بوونی هەر کەشێکی ناسەقامگیر پێشبینی ناکرێت بەهۆی خێرای پڕۆسەی چڕبوونەوەی هەورەکەو باران بارینەکی لەناکاو.
5-4-2026
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە