04/04/2026 317 جار خوێنراوەتەوە

لە دەروازەی سنووریی شەلامچە گەشتیارێكی عێراقی کوژراو هاتوچۆى پێدا ڕاگیرا

پەیام

بەهۆی هێرشێكی ئاسمانیی بۆ سەر دەروازەی سنووریی شەلامچە لە نێوان عێراق و ئێران، كەسێك كوژرا و پێنجی دیكە بریندار بوون، بەو هۆیەشەوە هاتوچۆی بازرگانی و گەشتیارییش لە دەروازەكە ڕاگیرا.

فەریق عومەر وائیلی، سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق، ڕایگەیاند: كاتژمێر 10ی بەیانی هێرشێكی ئاسمانیی كراوەتە سەر دەروازەی سنووریی شەلامچە و تێیدا هۆڵی گەشتیاران بە ئامانج گیراوە.

بە وتەی عومەر وائیلی لە ڕووداوەكەدا "گەشتیارێكی عێراقی گیانی لەدەست داوە و پێنج كەسی دیكەیش بریندار بوون و بە مەبەستی چارەسەر بۆ نەخۆشخانەكانی نێو ئێران گواستراونەتەوە".

وائیلی جەختی لەوە كردەوە كە بەهۆی ڕووداوەكەوە، هاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە دەروازەكەدا پەكی كەوتووە، بەڵام دەروازەی "سەفوان" و چەند دەروازەیەكی دیكەی پارێزگاكان وەك جێگرەوە بۆ دابینكردنی كاڵا و پێداویستییەكان بەكار دێن. 

هەر لە بارەی ڕووداوەكەوە و لای خۆیەوە، یاریدەدەری ئەمنیی پارێزگاری خوزستانی ئێران ڕایگەیاند: كوژراوەكە شۆفێرێكی عێراقی بووە و دوو كرێكاری ئێرانیش لە ڕووداوەكەدا بریندار بوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    رۆبیۆ: گیان له‌ده‌ستدانی سه‌ربازێكمان له‌ عێراق ڕووداوێكی نه‌خوازراو بووه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    "بەغداد و هەولێر تائێستا هیچ گفتوگۆیەکیان لەبارەی بودجەی 2027 نەكردووە"

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    عەلی قەرەداغی: ئیدانەی هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان دەكەین

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئەو كەسەی بە گۆڕینی دەنگی بۆ كچ هەزاران دۆلاری دەستکەوتووە، دەستگیر كرا

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    كوشتارگەكان و فرۆشیارانی ماسی خواستیان بۆ بەکارهێنانى سەهۆڵ ماوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    سلێمانى.. لەسەر کوشتنی هاووڵاتییەک چوار تۆمەتبار دەستگیرکران

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتی ڕۆشنبیری بۆ ڕاگەیاندنەکان: لە كاتی ڕووماڵەکانتاندا بەرپرسیارێتی لەبەرچاو بگرن

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسیی: پلەکانى گەرما بەرزتر دەبنەوە و لە گەرمیان دەگاتە 46 پلە

سەرەتا