پێش 2 هەفتە 651 جار خوێنراوەتەوە

شەش یاریزانی ڕیاڵ مەدرید بەر لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسپانیۆل لە مەشقەکان دابڕان

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

جۆسێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید بەر لە ڕووبەڕووی ئیسپانیۆل پێکهاتەکەی لە هەفتەی دووەمی لالیگادا بەهۆی پێکانەکانەوە گۆڕانکاری بەسەردا دێت.

 یانەی شاهانە سێیەم یەکەی مەشقی خۆی لەم هەفتەیەدا ئەنجام دا و مێرەنگی لە هەفتەی دووەمی خولی ئیسپانیدا، شەوی شەممە لەسەر یاریگای "ئاڕ سی دی ئی" دەبێتە میوانی یانەی ئیسپانیۆل، مۆرینیۆ سەرپەرشتی مەشقەکانی کرد کە تێیدا تەنیا جەخت لەسەر لایەنی جەستەیی و تەکتیکی کرایەوە.

شەش یاریزان بەهۆی پێکانەوە نەیانتوانی بەشداری مەشقە بەکۆمەڵەکان بکەن و بە مەشقی تاکەکەسی وازیان هێنا.

ئەوانیش ئیـندریک و میلیتاو و فێرلان مێندی لە دیارترین ئەو ناوانەن کە پێدەچێت لە یاریگاکە دووربکەونەوەم هەروەها تیاگۆ بیتاریچ و ڕۆدریگۆ و ڕائول ئەسێنسیۆش ناویان لە لیستی دوورکەوتووەکان تۆمار کراوە.

ئەم دابڕانانە ئەرکی مۆرینیۆ بۆ دیاریکردنی پێکهاتەی سەرەکی بەرانبەر یانەی میوان قورس دەکات و ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت بەم پێکهاتە نوێیەوە پێگەی خۆی لە ڕیزبەندی باشترینەکاندا بپارێزێت و یەکەم سێ خاڵی دەرەوەی یاریگای خۆی لەم وەرزەدا بەدەستبهێنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گومان و نیگەرانییەکان لە بەرشەلۆنە سەبارەت بە ڕۆدری زیاد دەکەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مۆرینیۆ: ناچارین سەیری خولی ئەمریکی بکەین تاوەکو چێژ لە ساڵەکانی کۆتایی مێسی وەربگرین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    جولیان ئالڤارێز بڕیاری کۆتایی دا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    یارییەکی گەورەی ماڵئاوایی بۆ مێسی لە ئەرجەنتین ڕێکدەخرێت

  • پێش 1 هەفتە

    لاپۆرتا پەیامێکی ئاڕاستەی ئەتلەتیکۆ مەدرید کرد و ئەوانیش وەڵام دەدەنەوە

  • پێش 1 هەفتە

    بەرشەلۆنە گرێبەستێکی بۆ فلیک یەکلا کردەوە

  • پێش 1 هەفتە

    بەرشەلۆنە لە گواستنەوەی سێرهۆ گیراسی پاشەکشە دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    دیکۆ گرێبەستێک لە میلان تێک دەدات

سەرەتا