پێش 1 هەفتە 605 جار خوێنراوەتەوە

دیکۆ گرێبەستێک لە میلان تێک دەدات

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

دیکۆی بەڕێوەبەری وەرزشی بەرشەلۆنە لە هەوڵی ئەنجامدانی گرێبەستێکی چاوەڕواننەکراودایە بۆ بەهێزکردنی هێڵی بەرگری و چاوی بڕیوەتە گۆنزالۆ ئیناسیۆی کاپتنی یانەی سپۆرتینگ لیشبۆنە، لە کاتێکدا هەموو سەرنجەکان لەسەر کڕینی هێرشبەرێکی نوێن.

 بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی "سپۆرت" دانیشتنی کتوپڕی ئیناسیۆی تەمەن 24 ساڵ لەسەر کورسی یەدەگ لە یاری ڕابردووی یانەکەی بەرانبەر ئەلفێرکا، وەک ئاماژەیەک بۆ جێهێشتنی یانەکە لێکدراوەتەوە، هەرچەندە پێشتر دەنگۆی پەیوەندیکردنی بە یانەی میلانەوە هەبوو، بەڵام ئێستا بەرشەلۆنە وەک کڕیارێکی سەرەکی دەرکەوتووە و تەنانەت هەندێک سەرچاوەی پورتوگالی دەڵێن ڕێککەوتنەکە نزیکە و گرێبەستی ئەم بەرگریکارە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی ٦٠ ملیۆن یۆرۆیی تێدایە، کە بەرشە لە توانایدا هەیە دابینی بکات.

دیکۆ هەفتەی ڕابردوو لە شاری لیشبۆنە بینراوە، ئەمەش گومانی ئەوەی دروست کردووە کە خەریکی کۆتاییهێنانە بەم گرێبەستە، چونکە بلاوگرانا دەیەوێت بەرگریکارێکی دیکەی "چەپە" (کە بە قاچی چەپ یاری بکات) بۆ پێکهاتەکەی زیاد بکات، چونکە داهاتووی ئەلیخاندرۆ بالدی هێشتا نادیارە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گومان و نیگەرانییەکان لە بەرشەلۆنە سەبارەت بە ڕۆدری زیاد دەکەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مۆرینیۆ: ناچارین سەیری خولی ئەمریکی بکەین تاوەکو چێژ لە ساڵەکانی کۆتایی مێسی وەربگرین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    جولیان ئالڤارێز بڕیاری کۆتایی دا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    یارییەکی گەورەی ماڵئاوایی بۆ مێسی لە ئەرجەنتین ڕێکدەخرێت

  • پێش 1 هەفتە

    لاپۆرتا پەیامێکی ئاڕاستەی ئەتلەتیکۆ مەدرید کرد و ئەوانیش وەڵام دەدەنەوە

  • پێش 1 هەفتە

    بەرشەلۆنە گرێبەستێکی بۆ فلیک یەکلا کردەوە

  • پێش 1 هەفتە

    بەرشەلۆنە لە گواستنەوەی سێرهۆ گیراسی پاشەکشە دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    دیکۆ گرێبەستێک لە میلان تێک دەدات

سەرەتا