پێش 2 هەفتە 539 جار خوێنراوەتەوە

هەواڵی خۆش و ناخۆش بە مۆرینیۆ دەگات

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

لەگەڵ دەستپێکی وەرزی نوێی ململانێکان، "نەخۆشخانەی" ڕیاڵ مەدرید قەرەباڵغییەکی زۆر بەخۆیەوە دەبینێت و هاندەران بە پەرۆشەوە چاوەڕێی هەواڵی گەڕانەوەی جەنگاوەرەکانیان دەکەن.

 ئارانچا ڕۆدریگێزی ڕۆژنامەنووسی نزیک لە یانەکە، پەردەی لەسەر خشتەی گەڕانەوەی پێنج لە گرنگترین ئەستێرە پێکانەکانی مێرنگێ لادا، کە تێیدا مژدەی خۆش و هەواڵی دڵتەزێن تێکەڵ بە یەکدی بوون.

بەپێی نوێترین زانیارییەکان، ڕیاڵ مەدرید دەبێت بۆ ماوەیەکی درێژخایەن ئارام بگرێت بۆ گەڕانەوەی ڕۆدریگۆ و پێشبینی دەکرێت لە سەرەتای ساڵی 2027دا بگەڕێتەوە ناو یاریگاکان، لە بەرانبەردا، ئیدێر میلیتاو هەواڵەکەی دڵخۆشکەرترە و پێشبینی دەکرێت لە مانگی نۆ یاخوود 10 جارێکی دیکە دیوارە بەرگرییەکەی مەدرید بەهێز بکاتەوە.

سەبارەت بە "فێرلاند مێندی"، وا بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵدا بگەڕێتەوە، لە کاتێکدا تیاگۆ بیتارچ لە کۆتایی ئەم مانگە یان سەرەتای مانگی داهاتوو ئامادە دەبێت.

مژدە گەورەکە بۆ مۆرینیۆ چاکبوونەوەی خێرای ئۆریلین چوامینییە کە گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵکراوە تا لە یارییەکەی بەرانبەر ئیسپانیۆل لە 23ـی ئەم مانگە بەشدار بێت.

هاوکات "ئێندریک" لە ژێر بەرنامەیەکی چڕی چاکسازیدایە تا بە خێرایی کێشە جەستەییەکانی تێپەڕێنێت و پەیوەندی بە مەشقە بەکۆمەڵەکانەوە بکاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گومان و نیگەرانییەکان لە بەرشەلۆنە سەبارەت بە ڕۆدری زیاد دەکەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مۆرینیۆ: ناچارین سەیری خولی ئەمریکی بکەین تاوەکو چێژ لە ساڵەکانی کۆتایی مێسی وەربگرین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    جولیان ئالڤارێز بڕیاری کۆتایی دا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    یارییەکی گەورەی ماڵئاوایی بۆ مێسی لە ئەرجەنتین ڕێکدەخرێت

  • پێش 1 هەفتە

    لاپۆرتا پەیامێکی ئاڕاستەی ئەتلەتیکۆ مەدرید کرد و ئەوانیش وەڵام دەدەنەوە

  • پێش 1 هەفتە

    بەرشەلۆنە گرێبەستێکی بۆ فلیک یەکلا کردەوە

  • پێش 1 هەفتە

    بەرشەلۆنە لە گواستنەوەی سێرهۆ گیراسی پاشەکشە دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    دیکۆ گرێبەستێک لە میلان تێک دەدات

سەرەتا