پێش 2 هەفتە 427 جار خوێنراوەتەوە

چەند بابەتێکی دزەپێکراوی گواردیۆلا لە مانچستەر سیتی ئاشکرا دەبن

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

کۆمەڵێک بابەتی دزەپێکراو هەستیارترین و پڕکێشەترین ساتەکانی پێپ گواردیۆلا لەگەڵ مانچستەر سیتی ئاشکرا دەکەن، کە تێیدا تێکەڵبوونی ژیانی تایبەتی و گریانی ناو ژووری جلگۆڕین و ململانێی توند لەگەڵ ئەستێرەکان دەردەکەوێت.

 دوای شکستی (٢-٠) بەرانبەر یوڤانتۆس لە وەرزی ٢٠٢٤/٢٥، گواردیۆلا بە یاریزانەکانی وتووە: من یاریزانی باشم ناوێت، من یاریزانی پڕ لە جۆش و خرۆشم دەوێت.

لە شکستێکی دیکەدا دژی لیڤەرکوزن، گواردیۆلا بە توندی بەسەر یاریزانەکانیدا تەقیوەتەوە و وتوویەتی: هەست بە گەمژەیی دەکەم کە کاتژمێر هەشتی بەیانی دێمە ئێرە تا شتێک لە دڵتاندا بچێنم، بەڵام ئێوە وەڵامتان نییە، ئەگەر کەسێک لە بڕیارەکانم تانە بدات، دەیکوژم، من هەموو شتێکم لەپێناو ئێوە فیدا کرد، تەنانەت جیابوونەوەم و دووری خێزانەکەشم، بەڵام ئێوە ئەم ئاستە شەرمەزارکەرە پێشکەش دەکەن؟

دوای شکستەکەیان بەرانبەر لیڤەرپووڵ، مشتومڕێکی توند لە نێوان گواردیۆلا و واڵکەر دروست بووە، واڵکەر سکاڵای کردووە کە پێپ هەمیشە ناوی ئەو دەهێنێت، بەڵام گواردیۆلا لە وەڵامدا وتوویەتی: چونکە تۆ کاپتنی و دواتر گواردیۆلا لەبەردەم یاریزانەکاندا گریاوە و وتوویەتی: "ئەگەر من کێشەکە بم پێم بڵێن، من بۆ پارە لێرە نیم و نامەوێت هەست بکەم لێتان ڕادەکەم.

لە یاری کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا، گواردیۆلا بە هاوارەوە بە هالاندی وتووە: بۆچی وەک جەنگاوەرێک بۆ تۆپ شەڕ ناکەیت؟ شەش یاریزانم لە دەرەوە هێشتووەتەوە کە شەرم لە خۆم دەکەم یارییان پێ ناکەم، کوالێتی تۆ لەکوێیە؟ وەک باوکت خۆشم دەوێیت، بەڵام لێرەدا تەنیا ئارەزووی بردنەوە گرنگە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گومان و نیگەرانییەکان لە بەرشەلۆنە سەبارەت بە ڕۆدری زیاد دەکەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مۆرینیۆ: ناچارین سەیری خولی ئەمریکی بکەین تاوەکو چێژ لە ساڵەکانی کۆتایی مێسی وەربگرین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    جولیان ئالڤارێز بڕیاری کۆتایی دا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    یارییەکی گەورەی ماڵئاوایی بۆ مێسی لە ئەرجەنتین ڕێکدەخرێت

  • پێش 1 هەفتە

    لاپۆرتا پەیامێکی ئاڕاستەی ئەتلەتیکۆ مەدرید کرد و ئەوانیش وەڵام دەدەنەوە

  • پێش 1 هەفتە

    بەرشەلۆنە گرێبەستێکی بۆ فلیک یەکلا کردەوە

  • پێش 1 هەفتە

    بەرشەلۆنە لە گواستنەوەی سێرهۆ گیراسی پاشەکشە دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    دیکۆ گرێبەستێک لە میلان تێک دەدات

سەرەتا