پێش 3 هەفتە 855 جار خوێنراوەتەوە

گواردیۆلا هۆکارە ڕاستەقینەکانی جێهێشتنی مانچستەر سیتی ئاشکرا دەکات

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

پێپ گواردیۆلای ڕاهێنەری پێشووی مانچستەر سیتی هۆکارە سەرەکییەکانی جێهێشتنی یانە ئینگلیزییەکەی ڕوونکردەوە.

 ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە لە چاوپێکەوتنێکدا دانی بەوەدا نا کە پێویستی بە پشوودان هەبووە، هەرچەندە هێشتا حەز و خولیای بۆ کاری ڕاهێنەرایەتی ماوە.

گواردیۆلا لە بارەی ژیانی ڕۆژانەی لەو دە ساڵەدا وتی: من دە ساڵم لە ناو هەمان ڕۆتیندا بەسەر برد، ئەنجامدانی یاری و ئامادەکاری بۆیان لە هەر سێ ڕۆژ جارێکدا، وەک خواردنی ڕۆژانەی ماکەرۆنی وابوو، من کارەکەم زۆر خۆشدەوێت، بەڵام کاتێک دێت کە پێویستت بە وەرگرتنی پشوویەک دەبێت و هەستم کرد وزەی پێویستم نەماوە بۆ ئەوەی لە لوتکەدا بمێنمەوە یان بتوانم لەگەڵ خێرایی یارییەکان لە هەر سێ ڕۆژ جارێکدا بگونجێم.

ئەم ڕاهێنەرە ئیسپانییە لە درێژەی قسەکانیدا جەختی لەوەش کردەوە سەرکەوتن بە تەنیا بە بێ نوێکردنەوەی بەردەوامی بیرۆکەکان مسۆگەر نابێت، بە بڕوای ئەو، پێویستە ڕاهێنەران ساڵانە پلان و تەکتیکەکانی خۆیان بگۆڕن بۆ ئەوەی لەگەڵ پێداویستییەکانی تۆپی پێی هاوچەرخدا بگونجێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گومان و نیگەرانییەکان لە بەرشەلۆنە سەبارەت بە ڕۆدری زیاد دەکەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مۆرینیۆ: ناچارین سەیری خولی ئەمریکی بکەین تاوەکو چێژ لە ساڵەکانی کۆتایی مێسی وەربگرین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    جولیان ئالڤارێز بڕیاری کۆتایی دا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    یارییەکی گەورەی ماڵئاوایی بۆ مێسی لە ئەرجەنتین ڕێکدەخرێت

  • پێش 1 هەفتە

    لاپۆرتا پەیامێکی ئاڕاستەی ئەتلەتیکۆ مەدرید کرد و ئەوانیش وەڵام دەدەنەوە

  • پێش 1 هەفتە

    بەرشەلۆنە گرێبەستێکی بۆ فلیک یەکلا کردەوە

  • پێش 1 هەفتە

    بەرشەلۆنە لە گواستنەوەی سێرهۆ گیراسی پاشەکشە دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    دیکۆ گرێبەستێک لە میلان تێک دەدات

سەرەتا