پێش 2 هەفتە 409 جار خوێنراوەتەوە

کریستیانۆ وادەی وازهێنانی لە تۆپی پێ ئاشکرا دەکات

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی، لە لێدوانێکی چاوەڕواننەکراودا ئاماژەی بەوە کرد کە پێدەچێت ئەم وەرزە دوا وێستگەی کاروانی وەرزشی بێت، و دەیەوێت مێژوویەکی ناوازە لە دوای خۆی جێبهێڵێت.

 ڕۆناڵدۆ لە چاوپێکەوتنێکدا وتی: بە ئەگەری زۆرەوە ئەمە دوایین ساڵی منە لە جیهانی تۆپی پێدا و دەمەوێت میراتێکی ناوازە جێبهێڵم.

ئەو ئەستێرە پورتوگالییە ئاماژەی بەوە کرد کە پلانی وردی بۆ ژیانی دوای وازهێنان داناوە و وتیشی: تۆپی پێ بۆشاییەکی گەورە لە ژیانمدا دروست دەکات، بۆیە دەبێت بە چەندین کاری جیاواز کاتەکانم پڕ بکەمەوە.

لە کۆتایدا کریستیانۆ باسی لەوەش کرد کە دەیەوێت لە قۆناغی داهاتوودا زیاتر گەشت بکات و یاری "پادڵ" بکات کە زۆری خۆشدەوێت، هەروەها دەیەوێت چێژ لەو دەستکەوتانە وەربگرێت کە لە ماوەی 25 ساڵ قوربانیدان و کارکردنی بەردەوامدا بەدەستی هێناون و ئەو جەختی کردەوە کە ژیانی دوای تۆپی پێ پڕ دەبێت لەو کارانەی کە پێشتر بەهۆی پابەندییە وەرزشییەکانەوە نەیتوانیوە ئەنجامیان بدات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گومان و نیگەرانییەکان لە بەرشەلۆنە سەبارەت بە ڕۆدری زیاد دەکەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مۆرینیۆ: ناچارین سەیری خولی ئەمریکی بکەین تاوەکو چێژ لە ساڵەکانی کۆتایی مێسی وەربگرین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    جولیان ئالڤارێز بڕیاری کۆتایی دا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    یارییەکی گەورەی ماڵئاوایی بۆ مێسی لە ئەرجەنتین ڕێکدەخرێت

  • پێش 1 هەفتە

    لاپۆرتا پەیامێکی ئاڕاستەی ئەتلەتیکۆ مەدرید کرد و ئەوانیش وەڵام دەدەنەوە

  • پێش 1 هەفتە

    بەرشەلۆنە گرێبەستێکی بۆ فلیک یەکلا کردەوە

  • پێش 1 هەفتە

    بەرشەلۆنە لە گواستنەوەی سێرهۆ گیراسی پاشەکشە دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    دیکۆ گرێبەستێک لە میلان تێک دەدات

سەرەتا