پێش 3 هەفتە 714 جار خوێنراوەتەوە

گفتوگۆیەکی کورت لە نێوان سیمیۆنی و ئالڤارێز ئەنجام دراوە

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

جولیان ئالڤارێزی هێرشبەری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید، پێش دەستپێکردنی مەشقەکانی ئەمڕۆ ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕاهێنەرەکەی، دیێگۆ سیمۆنی کۆبووەوە.

 بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"، سیمۆنی و ئالڤارێز زوو گەیشتنە یاریگای مەشقەکان و ڕاهێنەرەکە پێشوازی لەو یاریزانانە کرد کە تازە لە پشوو گەڕابوونەوە، لەوانەش ئالڤارێز، ئالێکس باینا و مارکۆس یۆرێنتی و لەو کاتەدا گفتوگۆیەکی ڕاستەوخۆ لە نێوان سیمۆنی و ئالڤارێزدا ئەنجامدرا.

سەرچاوە کەتەلۆنییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە گفتوگۆکە دۆستانە بووە، بەڵام سیمۆنی بە ڕوونی بە یاریزانەکەی ڕاگەیاندووە کە بڕیاری کۆتایی لە دەستی کارگێڕی یانەکەدایە و ئەو وەک ڕاهێنەرێک دەسەڵاتی بەسەر کاروباری کارگێڕیدا نییە و تەنیا دەتوانێت لە ڕووی وەرزشییەوە یارمەتی بدات. هاوکات فێرناندۆ هیدالگۆ و سێرخیۆ دیاز، بریکارەکانی ئالڤارێز لە مەدرید ئامادەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک و ڕێگەخۆشکردن بۆ گواستنەوەی بۆ بەرشەلۆنە، سەرەڕای ئەوەی یانە مەدریدییەکە بە تەواوی گفتوگۆکردن ڕەت دەکاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گومان و نیگەرانییەکان لە بەرشەلۆنە سەبارەت بە ڕۆدری زیاد دەکەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مۆرینیۆ: ناچارین سەیری خولی ئەمریکی بکەین تاوەکو چێژ لە ساڵەکانی کۆتایی مێسی وەربگرین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    جولیان ئالڤارێز بڕیاری کۆتایی دا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    یارییەکی گەورەی ماڵئاوایی بۆ مێسی لە ئەرجەنتین ڕێکدەخرێت

  • پێش 1 هەفتە

    لاپۆرتا پەیامێکی ئاڕاستەی ئەتلەتیکۆ مەدرید کرد و ئەوانیش وەڵام دەدەنەوە

  • پێش 1 هەفتە

    بەرشەلۆنە گرێبەستێکی بۆ فلیک یەکلا کردەوە

  • پێش 1 هەفتە

    بەرشەلۆنە لە گواستنەوەی سێرهۆ گیراسی پاشەکشە دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    دیکۆ گرێبەستێک لە میلان تێک دەدات

سەرەتا