2 کاتژمێر پێش ئێستا
3045 جار خوێنراوەتەوە
لیستی كۆمه‌ڵ: وه‌فادار ده‌بین بۆ ده‌نگده‌ران و دۆستانمان
په‌یام
موحه‌مه‌د حه‌کیم، سەرۆکی لیستی ٢٨٥ـی كۆمه‌ڵ له پارێزگای سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه، گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین، په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاندووه، ئەوەی لە تواناماندا بوو کردمان، خوای گەورە چی باشە ئەوەمان بۆ بکات و سەرکەوتنمان پێ ببەخشێت و دڵی جەماوەر و ئیسلامخواز و کادر و ئەندامان خۆش بکات.
بە ناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
ئێستا لە کۆتایی دەنگدانداین و ڕۆژی دەنگدان کۆتایی دێت، خەمی گەورەی ئێمە، کۆمەڵی دادگەری و لیستەکەمانە، ئەوەی لە تواناماندا بوو کردمان، خوای گەورە پشتیوان بێت بۆ داهاتووش وا دەکەین.
سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەین کە دەنگیان پێداین و لەگەڵمان ماندوو بوون، سوپاسی تیمەکانی بانگەشە دەکەین، سوپاسی ناوچە و مەڵبەند و ئۆرگانە جیاوازەکانمان دەکەین، سوپاسی هەموو ئەوانەی دەرگای ماڵەکانیان بۆ کردینەوە و ئەوانەش پەیوندییان پێوە کردین.
خوای گەورە هەوڵ و ماندووبوونەکانی هەمووان بکاتە توێشووی قیامەت، خۆم بە قەرزداری هەموو ئەوانە دەزانم کە لەگەڵمان ماندوو بوون.
سەرکەوتنی لیستی کۆمەڵ بە سەرکەوتنی خۆم دەزانم، بۆ من ئەوەی گرنگە کە کۆمەڵ کورسی بهێنێت، نەك کێ کورسیەکە دەهێنێت، لە هەموو حاڵەتێکدا وەفادار دەبین بۆ دەنگدەر و دۆستەکانمان.
خوای گەورە چی باشە ئەوەمان بۆ بکات و سەرکەوتنمان پێ ببەخشێت و دڵی جەماوەر و ئیسلامخواز و کادر و ئەندامان خۆش بکات.
موحه‌مه‌د حه‌کیم، سەرۆکی لیستی ٢٨٥ـى كۆمه‌ڵ له پارێزگای سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه، گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە