7 رۆژ پێش ئێستا 347 جار خوێنراوەتەوە

ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی بۆ باکووری ڕووباری لیتانی دەستپێکرد

په‌یام

سوپای ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر باشووری لوبنان و باکووری ڕووباری لیتانی دەستپێکرد، بە ئامانجی تێکشکاندنی ژێرخانی سەربازیی حزبوڵڵا و "دوورخستنەوەی مەترسی" لەسەر ناوچە سنوورییەکانی باکووری قه‌واره‌كه‌. 
وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، هێزەکانیان پرۆسەیەکی سەربازیی بەرفراوانیان لە بەرزاییەکانی شەقێف و ناوچەی وادی سەلوقی لە باشووری لوبنان دەست پێ کردووە. ئەم هێرشە بە مەبەستی لەناوبردنی ژێرخانی سەربازی و چەکدارەکانی حزبوڵڵایە، تاوەکو کۆنترۆڵی ئۆپەراسیۆنەکان لە باشووری لوبنان زیاتر بکەن و مەترسیی ڕاستەوخۆ لەسەر ناوچەکانی ئەسبەعی جەلیل و شارۆچکەی مەتەڵە لابدەن. 
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووه‌، ئەم ئۆپەراسیۆنە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی دەزگای هەواڵگریی سەربازی دەستی پێ کردووە؛ تێیدا هێزێکی زەمینیی گەورە لەژێر فەرمانی فیرقەی ٣٦ دا هێرشەکانیان بۆ فراوانکردنی هێڵی پێشەوەی بەرگری دەستپێکردووە. هێزەکانی ئیسرائیل لە ڕووباری لیتانی پەڕیونەتەوە و هێرشەکانیان بۆ باکووری ڕووبارەکە دژی حزبوڵڵا فراوانتر کردووە. 
لە ئێستادا هێزەکانی ئیسرائیل لە دەوروبەری پارێزگای نەبتییەدا کار دەکەن، کە بە یەکێک لە پێگە سەرەکییەکانی هێزی حزبوڵڵا لە باشووری لوبنان دادەنرێت. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    تاران: ڕاگرتنی شه‌ڕ له‌ لوبنان مه‌رجی سه‌ره‌كییه‌ بۆ ڕێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا دوو درۆنی ئێرانی له‌ گه‌رووی هورمز خسته‌ خواره‌وه‌

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا دەیەوێت قەرەبووی وڵاتانی دراوسێ لە پارە بلۆککراوەکانی ئێران بداتەوە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانیی ئیسرائیلدا بۆ سەر لوبنان٢٠ کەس کوژران

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    هۆشداریی دەدرێتە وڵاتان هیوا بە تراویلكەی ڕێككەوتن لەگەڵ ئیسرائیل نەبەستنەوە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل نەیهێشت گەنجێك بە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەی شاد بێت

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاماری شەهیدانى غـ.ەززە بۆ نزیكەی 73 هەزار كەس بەرز بووەتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: بنكەكانی ئەمریكامان لە كوەیت و بەحرێن بۆردومان كردەوە

سەرەتا