2 کاتژمێر پێش ئێستا
108 جار خوێنراوەتەوە
سبهینێ یهكهم كاروانی حاجییانی عێراق دهگهڕێنهوه
پهیام
هێڵی ئاسمانیی عێراق ڕایگەیاند: سبهینێ یەکەمین گەشتی گەڕانەوەی حاجیان بۆ وڵات دەست پێ دەکات، گەڕانەوەى یەکەم کاروانى حاجییانى هەرێمیش دەکەوێتە پێنجشەممەوە.
بەپێی ڕاگەیەنراوێکی فەڕمی، ئەم هەنگاوە لە ژێر سەرپەرشتی وەزیری گواستنەوەدا ئەنجام دەدرێت و بڕیارە یەکەم گەشت، بۆ گواستنەوەی حاجیان لە عەرەبستانی سعوودیەوە بۆ ناوخۆی عێراق ڕۆژی دووشەممە، سەرەتای مانگی شەش ئەنجام بدرێت.
لەوبارەوە، مەناف عەبدولمونعەم، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراق ڕایگەیاند: گەشتەکان لە مەدینە، جیدە و تائیفەوە بۆ سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق دەبن، بۆ ئەم مەبەستەش فڕۆکەی جۆراوجۆر تەرخان کراون.
ئەو وتیشی: ئەم پلانە بە ئامانجی دابینکردنی گەشتێکی ئارام و ڕێکخراو بۆ میوانانی ماڵی خودا ئامادە کراوە تاکو بێ هیچ گرفتێک و لە کاتی گونجاودا بگەڕێنەوە.
کۆی گشتی ئەو حاجیانەشی لە ڕێگەی هێڵی نیشتمانییەوە دەگەڕێنەوە نزیکەی ٢٣ هەزار حاجی دەبن.
پێشتریش وتەبێژی فەڕمی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئەوەی ڕاگەیاند کە ڕۆژی پێنجشەممە 4ـی حوزهیران یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستان کە ژمارەیان هەزار و ٢٧ کەسە لە ڕێی فڕۆکەخانەی هەولێرەوە، دەگەڕێنەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە