1 کاتژمێر پێش ئێستا
106 جار خوێنراوەتەوە
تڕهمپ: هورمز بكرێتهوه و كێشهی ئهتۆمی چارهسهر بێت؛ دهكشێینهوه
پهیام
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا نزیکبوونەوەی وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنێکی زۆر باش لەگەڵ ئێران ڕاگەیاند و کشانەوەی هێزەکانیشی لە ناوچەکە بە مەرجی کردنەوەی گەرووی هورمز و یەکلاکردنەوەی دۆسیەی ئەتۆمی بەستەوە.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز، ترەمپ ڕوونی کردەوە کە ڕێککەوتنی دیپلۆماسی باشترین بژاردەیە، چونکە واژۆکردنی بە واتای کردنەوەی دەستبەجێی گەرووی هورمز دێت بەڕووی هاتوچۆی دەریاییدا.
سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوەش کردەوە کە پێویستە گەرووی هورمز دەستبەجێ و بێ هیچ باجێکی تێپەڕبوون بکرێتەوە، هاوکات ڕێگریی تەواویش لە تاران بکرێت بۆ دەستڕاگەیشتن بە هەر چەکێکی ئەتۆمی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە