11/11/2025 546 جار خوێنراوەتەوە

سوودانی: بە ئەنجامدانی ھەڵبژاردن یەکێک لە بەڵێنەکانمان جێبەجێ کرد

په‌یام
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی ڕایگەیاند کە پابەندبوون بە کاتی دەستووری بۆ دەستەبەرکردنی دەستاودەستکردنی دەسەڵات بە شێوەیەکی ئاشتییانە، ئەوەش لەسەر بنەمای ھەڵبژاردن.
محەمەد شیاع سوودانی لەبارەی کۆتاییھاتنی پڕۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ خوولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە: "جارێکی دیکە سەرجەم پێکھاتەکان لە عێراق ھەنگاوێکی گرنگیان نا بەرەو سەقامگیری و سەرکەوتنی زیاتر، ھەروەھا چەسپاندنی سیستەمی دیموکراسی کە ڕەنگدانەوەی ئیرادەی دەستووری ئازادی و خواستی خۆیانە بۆ بەردەوامبوون لە بنیاتنانی دەوڵەت و بەھێزکردنی دامەزراوەکانی".
ڕاشیگەیاندووە: "لەگەڵ سەرکەوتنی ڕێکخستن و ئەنجامدانی خوولی شەشەمی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران، بەگوێرەی میکانیزمە یاسایی و جێبەجێکردن و دەستووری ھەمیشەیی عێراق، حکوومەت یەکێک لە دیارترین بەڵێنەکانی خۆی جێبەجێکرد کە لە بەرنامەکەیەدا ئاماژەی پێکراوە، جگە لە پابەندبوون بە کاتی دەستووری و دەستەبەرکردنی گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات و پێکھێنانی حکوومەت، ئەوەش لەسەر بنەمای ھەڵبژاردن".
ھەروەھا سەرۆکوەزیرانی عێراق و سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی سەرجەم دەنگدەرانەی کرد کە لە پڕۆسەکەدا بەشدار بوون، بەوەی بە دەنگدانیان لەڕێگەی سندوقەکانی دەنگدانەوە متمانەی نیشتیمانی خۆیان داڕشت کە باوەڕیان بە دیموکراسی ھەیە.
ڕاشیگەیاندووە: "سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی ھەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و دادوەریی، ھەروەھا ھێزە چەکدارەکان، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، لایەنە سیاسییەکان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و دەزگاکانی ڕاگەیاندن ڕۆژنامەگەری، نوێنەرانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەین، لەھەمبەر بەشداربووانیان لە سەرخستنی پرۆسەی دەنگداندا".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق بەڵێنیدا شایستە داراییەكانی جووتیاران دوای جەژن خەرجبکات

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە ئاكامی تەقینەوەی مینێک سێ ئەندامی دژەتیرۆری عێراق كوژران

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    شاندێكی ئەمنیی عێراق دەچێتە تاران و هێرشەکانى سەر هەرێمیش تاوتوێ دەکات

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    حەموودی: هیچ هاوپەیمانییەك لە دەرەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی قبوڵ ناكرێت

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەناردەكردنی نەوتى عێراق لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە بەمزووانە دەستپێدەكاتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی: پابەندی چارەسەركردنی هەموو پرسەكانین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆى قەرزەوە، عێراق دەست بەسەر ماڵ و سامانی كۆمپانیای كۆڕەك دەگرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاوێژكارێكی زەیدى: عێراق داوای وەرگرتنی قەرزی لە بانكی نێودەوڵەتی نەكردووە

سەرەتا