23/05/2026 426 جار خوێنراوەتەوە

بەهۆى قەرزەوە، عێراق دەست بەسەر ماڵ و سامانی كۆمپانیای كۆڕەك دەگرێت

پەیام

عێراق دەستبەسەرداگرتنی ماڵ و سامانی كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆمی ئاشكرا كرد و ڕایگەیاند: كۆمپانیاكە لە ئێستادا توانای نییە پابەندییە داراییەكانی بەرانبەر حكومەت جێبەجێ بكات.

بەلیغ ئەبو كەللەل، سەرۆكی جێبەجێكاری دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی عێراق لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا چەند خاڵێكی پەیوەست بە گرفتە یاساییەكانی كۆمپانیای كۆڕەك تلیكۆم ئاشكرا كرد و ڕایگەیاند: هیچ بڕە پارەیەكی شایستەی كۆڕەك لای دەستەكە نییە و هەر بڕیارێكیش لە دادگا ناتایبەتمەندەكانەوە دەرچوو بێت، بەهای یاسایی نییە.

ئەبو كەللەل ڕایشیگەیاند: دەستەكە دەستی بەسەر سەرجەم ماڵ و سامانە گوازراوە و نەگوازراوەكانی كۆمپانیاكەدا گرتووە و داوا لە بانكەكان كراوە شایستە داراییەكانی سێ ساڵی ڕابردوویشی ڕادەستی دەستەكە بكەن.

ئەبو كەللەل ڕایشیگەیاند: لە ئێستاشدا كۆڕەك خاوەنی سەروەت و سامانێكی ئەوتۆ نییە كە بەشی دانەوەی قەرز و پابەندییە داراییەكانی بكات و دۆسیەی پاكتاوی قەرزەكانی كۆمپانیاكەش بە ئاگاداری لایەنە فەڕمییەكانی وەك دەستەی دەستپاكی، دیوانی چاودێری دارایی، ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران و لیژنەیەكی تایبەت بە فەرمانی سەرۆكوەزیران، بەڕێوە چووە.

كۆمپانیای كۆڕەك خاوەندارێتییەكەی بۆ سیروان بارزانی برازای مەسعوود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان دەگەڕێتەوە، بەهۆی پابەندنەبوونە داراییە یاساییەكانی لە ئاداری 2019ەوە لەلایەن دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی عێراقەوە سزای بەسەردا دراوە و دواتریش پەیوەندییەكانی لەگەڵ تۆڕەكانی دیكە ڕاگیرا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری كارەبا لەسەر دۆخی كارەبا بانگهێشتى پەرلەمان دەكرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    جەنگ ئابووریی عێراقی ڕووبەڕووی قەیرانێكی گەورەی بێداهاتی كردووەتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەرپرسێک لەسەر دزینی كێبڵی كارەبایی بە بەهای چوار ملیار و 400 ملیۆن دینار دەستگیركرا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدى، کۆتایی بە گەشتە پێنج ڕۆژییەكەی بۆ ئەمریكا هێنا و گەیشتەوە بەغداد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بابل.. پزیشكەكان مۆبایلێكیان لە گەدەی پیاوێك دەرهێنا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    قایمقامێتی سلێمانی: قەیرانی غاز دروست نابێتەوە و غازێکى زۆرى پاشەكەوتكراو هەیە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی، لە نێوان ئەمریکا و ئێران، هەوڵ بۆ پاراستنی بێلایەنی عێراق دەدات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    لەسەر گەندەڵی 40 كەسایەتی لە عێراق هەڕەشەی دەستگیركردنیان لەسەرە

سەرەتا