1 کاتژمێر پێش ئێستا
62 جار خوێنراوەتەوە
زەیدی: پابەندی چارەسەركردنی هەموو پرسەكانین
پەیام
سەرۆكوەزیرانی ماوەبەسەرچووی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی شاندێكی وەزیر و بەرپرسەكانی حزبەكەی سەردانی بەغدادی كرد.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، مەسروور بارزانی سەرۆكوەزیرانی ماوەبەسەرچووی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدادی پایتەختی عێراقی كرد و لە یەكەم كۆبوونەوەیدا لەگەڵ عەلی زەیدی سەرۆكوەزیرانی حكوومەتی فیدڕاڵ كۆ بووەوە و كۆبوونەوەكەی بە "ئەرێنی" ناو برد.
لای خۆیەوە، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی فیدڕاڵ لە ڕاگەیەنراوێكدا لەبارەی كۆبوونەوەكەوە ئامادەیی بۆ هاوكاری لەگەڵ حكوومەتی هەرێم بۆ چارەسەری پرسە تەكنیكییەكان دووپات كردەوە و ڕایشیگەیاند: پابەندی چارەسەركردنی هەموو پرسەكانین بەشێوەیەك لەگەڵ دیدگای حكوومەت بگونجێت.
دوابەدوای كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی فیدڕاڵ، شاندەكەی هەرێم لەگەڵ سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران و سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری كۆ بووەوە.
ئەمەو هەر چەندە ناوی ئەندامانی شاندەكەی هاوڕێی سەرۆكوەزیرانی ماوەبەسەرچووی هەرێم نەهاتووە، بەڵام بە پێی وێنەكان شاندەكە تەنها لە وەزیر و بەرپرس و كادێرەكانی پارتی پێك هاتوون كە بریتین لە: سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، وەزیری ناوخۆ، وەزیری كارەبا و سامانە سروشتییەكان بەوەكالەت و سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەران و نوێنەری حكوومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم لە بەغداد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە