24/05/2026 369 جار خوێنراوەتەوە

عێراق بەڵێنیدا شایستە داراییەكانی جووتیاران دوای جەژن خەرجبکات

پەیام

وەزیری دارایی عێراق بەڵێنی خەرج كردنی شایستە داراییەكانی جووتیاران ڕاستەوخۆ لەدوای جەژنی قوربانی پیرۆز دەدات. 

فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق جەختی لەسەر خەرجكردنی شایستە داراییەكانی جووتیاران كردەوە و بەڵێنی دا، ڕاستەوخۆ دوای جەژنی قوربانی پیرۆز، تەواوی شایستە داراییەكان بۆ جووتیاران خەرج بكرێن و بگەنە دەستیان. 

ئەم بڕیارە دوای زنجیرەیەك گفتوگۆی چڕ لە نێوان هەردوو وەزارەتی دارایی و كشتوكاڵ هات بۆ چارەسەركردنی كێشە داراییەكانی كەرتی كشتوكاڵ و پاڵپشتیكردنی بەرهەمی ناوخۆیی.

وەزارەتی كشتوكاڵیش ئاماژەی بەوە كرد، ئەم هەنگاوە بەشێكە لە ستراتیژی حكومەتی فیدراڵ بۆ بووژانەوەی كەرتی كشتوكاڵی، چ لە ڕووی ڕووەكی و چ لە ڕووی ئاژەڵی. 

پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ڕابردوو کە بڕەکەى 183 ملیار و 205 ملیۆن دینارە تائێستا  خەرجنەکراوە و جوتیاران چاوەڕوانن لەگەڵ هاوتاکانیان لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق پارەکانیان خەرجبکرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری كارەبا لەسەر دۆخی كارەبا بانگهێشتى پەرلەمان دەكرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    جەنگ ئابووریی عێراقی ڕووبەڕووی قەیرانێكی گەورەی بێداهاتی كردووەتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەرپرسێک لەسەر دزینی كێبڵی كارەبایی بە بەهای چوار ملیار و 400 ملیۆن دینار دەستگیركرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدى، کۆتایی بە گەشتە پێنج ڕۆژییەكەی بۆ ئەمریكا هێنا و گەیشتەوە بەغداد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بابل.. پزیشكەكان مۆبایلێكیان لە گەدەی پیاوێك دەرهێنا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    قایمقامێتی سلێمانی: قەیرانی غاز دروست نابێتەوە و غازێکى زۆرى پاشەكەوتكراو هەیە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی، لە نێوان ئەمریکا و ئێران، هەوڵ بۆ پاراستنی بێلایەنی عێراق دەدات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لەسەر گەندەڵی 40 كەسایەتی لە عێراق هەڕەشەی دەستگیركردنیان لەسەرە

سەرەتا