24/05/2026 277 جار خوێنراوەتەوە

لە ئاكامی تەقینەوەی مینێک سێ ئەندامی دژەتیرۆری عێراق كوژران

پەیام

تەقینەوەیەك لە پارێزگای نەینەوا كوژرانی سێ ئەندامی دەزگای دژەتیرۆری عێراقی لێ كەوتەوە.

ئەمڕۆ، یەكشەممە، دەزگای دژەتیرۆری عێراق بڵاوی كردەوە: لە ئەنجامی هەڵمەتێكی پشكنین و كێوماڵ لە بیابانی قەزای حەزەر لە باشووری ڕۆژاوای پارێزگای نەینەوا، بۆمبێكی چێنراوی پاشماوەكانی ڕێكخراوی داعش بە هێزەكانیاندا تەقیوەتەوە.

بەپێی ڕاگەیانراوێك كە دەزگای دژەتیرۆر لە پەیجی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوی كردووەتەوە "لە ئاكامی تەقینەوەكەدا سێ ئەندامی دەزگای دژەتیرۆر كوژراون و چواری دیكەیش بریندار بوون".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری كارەبا لەسەر دۆخی كارەبا بانگهێشتى پەرلەمان دەكرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    جەنگ ئابووریی عێراقی ڕووبەڕووی قەیرانێكی گەورەی بێداهاتی كردووەتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەرپرسێک لەسەر دزینی كێبڵی كارەبایی بە بەهای چوار ملیار و 400 ملیۆن دینار دەستگیركرا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدى، کۆتایی بە گەشتە پێنج ڕۆژییەكەی بۆ ئەمریكا هێنا و گەیشتەوە بەغداد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بابل.. پزیشكەكان مۆبایلێكیان لە گەدەی پیاوێك دەرهێنا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    قایمقامێتی سلێمانی: قەیرانی غاز دروست نابێتەوە و غازێکى زۆرى پاشەكەوتكراو هەیە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی، لە نێوان ئەمریکا و ئێران، هەوڵ بۆ پاراستنی بێلایەنی عێراق دەدات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    لەسەر گەندەڵی 40 كەسایەتی لە عێراق هەڕەشەی دەستگیركردنیان لەسەرە

سەرەتا