1 کاتژمێر پێش ئێستا 25 جار خوێنراوەتەوە

ڕاوێژكارێكی زەیدى: عێراق داوای وەرگرتنی قەرزی لە بانكی نێودەوڵەتی نەكردووە

پەیام

ڕاوێژكارێكی سەرۆكوەزیرانی عێراق دەڵێت تائێستا عێراق داواكاری بۆ وەرگرتنی قەرز لە سندوقی نەخیتەی نێودەوڵەتی پێشكەش نەكردووە.

مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕِایگەیاند: عێراق پەیوەندی پتەوی لەگەڵ سندوقی نەخیتەی نێودەوڵەتی هەیە و سندوقەكە ڕۆڵی گەورەی لە پاڵپشتی ئابووری وڵات هەبووە لە ماوەی 23 ساڵی ڕابردوودا.

ڕوونیكردەوە: عێراق بە گەورەترین زەرەرمەندبووزی جەنگ لە ناوچەكە دادەنرێت و بەڕەچاوكردنی ئەوەی 85%ی هەناردەی نەوتەكەی بە گەرووی هورمز دەڕوات و داخستنی گەرووەكە زیانێكی گەورەی لێ كەوتوەتەوە.

وتی: تیمێكی حكومی لەگەڵ سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی لە پەیوەندیدان بۆ ئەنجامدانی ڕاوێژ لەگەڵ بەرپرسانی سندوقەكە لە ساڵێكدا دوو جار.

وتیشی: عێراق لە سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی قەرز دەكات ئەگەر پێویست بكات، بەڵام تائێستا هیچ داواكارییەكی فەرمی نییە و پێویستی ئێستا بریتیە لەوەستانی جەنگ لە ناوچەكە و وەستانی كاریگەری جیۆسیاسی لەسەر هەناردەی نەوت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 43 خولەک پێش ئێستا

    بەهۆى قەرزەوە، عێراق دەست بەسەر ماڵ و سامانی كۆمپانیای كۆڕەك دەگرێت

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاوێژكارێكی زەیدى: عێراق داوای وەرگرتنی قەرزی لە بانكی نێودەوڵەتی نەكردووە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق: ڕێگە نادەین خاكەكەمان بۆ هێرشكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بەكاربهێنرێت

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەغداد هەوڵى كۆنترۆڵكردن و تێكەڵكردنی گروپە چەكدارەكان و پێشمەرگە دەدات

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    كابینەی نوێی حكومەتی عێراق، چەندین بڕیار لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان دەردەکات

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. دواى 21 ساڵ لە تاوانێکى کوشتن بکوژەکە دەستگیرکرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وادەی ڕەوانەكردنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2026 بۆ پەرلەمانى عێراق ئاشكرا دەكرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەغداد وەزارەتێكی نوێ بۆ یەكخستنی حەشد و پێشمەرگە دادەمەزرێنێت

سەرەتا