24/05/2026 251 جار خوێنراوەتەوە

حەموودی: هیچ هاوپەیمانییەك لە دەرەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی قبوڵ ناكرێت

پەیام

سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق، ڕایدەگەیەنێت: یەكڕیزیی چوارچێوەی هەماهەنگی هێڵی سوورە و هیچ هاوپەیمانییەك لە دەرەوەی ئەم لایەنە قبوڵ ناكرێت. 

هومام حەموودی، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق لە لێدوانێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراق بڵاوی كردووەتەوە ڕایگەیاند: شتێك بە ناوی "هاوپەیمانیی بەهێزەكان" لەئارادا نییە و چوارچێوەی هەماهەنگی وەك "هێڵی سوور" دەمێنێتەوە. 

ناوبراو ئاماژەی بەوە كرد "هەر لایەنێك لەم چوارچێوەیە بچێتە دەرەوە، یان هەوڵی دروستكردنی هاوپەیمانیی دیكە بدات خۆی زیانمەند دەبێت؛ وتیشی: یەكبوونی چوارچێوە لە بەرژەوەندییە كاتییەكان بەهێزترە و ڕێگە بە هیچ هەوڵێكی میدیایی بۆ تێكدانی ئەم یەكڕیزییە نادرێت. 

سەبارەت بە پێكهێنانی حكومەت، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق ڕایگەیاند: تەواوكردنی كابینەی وەزاری دەبێت سەرەتا لە ڕێگەی ڕێككەوتنی نێوان هێزەكانی چوارچێوەی هەماهەنگییەوە تێپەڕ ببێت و نابێت هەڵەكانی ڕابردوو دووبارە بكرێنەوە. وتیشی: هەر هەنگاوێك لە دەرەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی نەبوونی "واقیعییەتی سیاسی" پێوە دیارە.

هەر وەك داوای لە ئەنجوومەنی نوێنەرانیش كرد بەرپرسیارێتی تەواو بۆ چاودێریكردنی وردی كارەكانی حكومەت لەم قۆناغە هەستیارەدا لە ئەستۆ بگرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری كارەبا لەسەر دۆخی كارەبا بانگهێشتى پەرلەمان دەكرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    جەنگ ئابووریی عێراقی ڕووبەڕووی قەیرانێكی گەورەی بێداهاتی كردووەتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەرپرسێک لەسەر دزینی كێبڵی كارەبایی بە بەهای چوار ملیار و 400 ملیۆن دینار دەستگیركرا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدى، کۆتایی بە گەشتە پێنج ڕۆژییەكەی بۆ ئەمریكا هێنا و گەیشتەوە بەغداد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بابل.. پزیشكەكان مۆبایلێكیان لە گەدەی پیاوێك دەرهێنا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    قایمقامێتی سلێمانی: قەیرانی غاز دروست نابێتەوە و غازێکى زۆرى پاشەكەوتكراو هەیە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی، لە نێوان ئەمریکا و ئێران، هەوڵ بۆ پاراستنی بێلایەنی عێراق دەدات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    لەسەر گەندەڵی 40 كەسایەتی لە عێراق هەڕەشەی دەستگیركردنیان لەسەرە

سەرەتا