12/11/2025 303 جار خوێنراوەتەوە

كۆمیسیۆن: ١٠ ملیۆن و ٨٩٨ ھەزار و ٣٢٧ دەنگدەر لە دەنگدانی گشتی دەنگیان داوە

په‌یام
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی گشتی بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی، ڕاگەیاند.
کۆمیسیۆنەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە دوای گەیشتنی ئەنجامی ڕێژەی ٩٩،٧ لەسەدای جیاکردنەوەی دەنگەکان لە ژمارەیەک وێستگەی دەنگدانی گشتی بۆ ھەڵبژاردنی خوولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەران، دەرکەوتووە کە لە کۆی ٢٠ ملیۆن و ٦٣ ھەزار و ٧٧٣ دەنگدەر، ١٠ ملیۆن و ٨٩٨ ھەزار و ٣٢٧ دەنگدەر لە دەنگدانی گشتی بۆ ھەڵبژاردنی خوولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دەنگیان داوە و بەوەش ڕێژەی بەشداریکردن لە پڕۆسەکە گەیشتووەتە ٥٤ لەسەدا.
ڕاشیگەیاندووە لە پڕۆسەی دەنگدانی تایبەتدا کە لە ٩ی ئەم مانگە بەڕێوەچوو، لە کۆی یەک ملیۆن و ٣١٣ ھەزار و ٩٨٠ دەنگدەر، یەک ملیۆن و ٨٤ ھەزار و ٢٨٩ دەنگدەر دەنگیان داوە و بەوەش ڕیژەی بەشداریکردن لەسەرجەم وێستگەکانی دەنگدانی تایبەتدا، گەیشتووەتە ٨٢،٥ لەسەدا.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ھەر لە دەنگدانی تایبەتدا بۆ خوولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەران، لە کۆی ٢٦ ھەزار و ٥٣٨ دەنگدەری ئاوارە، ٢٠ ھەزار و ٥٢٧ ئاوارە دەنگیان داوە و بەوەش ڕێژەی بەشداریکردنی دەنگدانی ئاوارەکان لە کەمپەکاندا، گەیشتووەتە ٧٧ لەسەدا.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕاشیگەیاندووە کە کۆی گشتی ژمارەی دەنگدەران لە دەنگدانی گشتی و تایبەتدا بۆ ھەڵبژاردنی خوولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەران لە کۆی ٢١ ملیۆن و ٤٠٤ ھەزار و ٢٩١ دەنگدەر، ١٢ ملیۆن و سێ ھەزار و ١٤٣ دەنگدەر دەنگیان داوە و بەوەش ڕێژەی دەنگدان لە دەنگدانی گشتی و تایبەتدا گەیشتووەتە لەسەدا ٥٥.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری كارەبا لەسەر دۆخی كارەبا بانگهێشتى پەرلەمان دەكرێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    جەنگ ئابووریی عێراقی ڕووبەڕووی قەیرانێكی گەورەی بێداهاتی كردووەتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بەرپرسێک لەسەر دزینی كێبڵی كارەبایی بە بەهای چوار ملیار و 400 ملیۆن دینار دەستگیركرا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدى، کۆتایی بە گەشتە پێنج ڕۆژییەكەی بۆ ئەمریكا هێنا و گەیشتەوە بەغداد

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بابل.. پزیشكەكان مۆبایلێكیان لە گەدەی پیاوێك دەرهێنا

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    قایمقامێتی سلێمانی: قەیرانی غاز دروست نابێتەوە و غازێکى زۆرى پاشەكەوتكراو هەیە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی، لە نێوان ئەمریکا و ئێران، هەوڵ بۆ پاراستنی بێلایەنی عێراق دەدات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    لەسەر گەندەڵی 40 كەسایەتی لە عێراق هەڕەشەی دەستگیركردنیان لەسەرە

سەرەتا