14/11/2025 452 جار خوێنراوەتەوە

سیناتۆرێكی ڕووسی: ئۆكراینا لە چەند ساڵی داهاتوودا نیوەی خاكەكەی لەدەست دەدات

پەیام

ئەلێكسی پوشكۆڤ، سیناتۆری ناسراوی ڕووسیا، لە نوێترین لێدوانی توندیدا هۆشداری دایە ئۆكرانیا، كە لەوانەیە لە ماوەی دوو یان سێ ساڵی داهاتوودا نیوەی كۆی خاكەكەی لەدەست بدات ئەگەر ململانێ سەربازییەكان لەگەڵ مۆسكۆ بەردەوام بێت. لە هەمان كاتدا، ناوبراو تیشكی خستە سەر هەڵوێستی وڵاتانی ئەورووپا و بە بێباكی و پشتگوێخستنی خراپبوونی بارودۆخی ژیان لە كیێڤ تۆمەتباری كردن.

هاوكات وەزیری پۆڵەندا جەختی لە توانای ئۆكرانیا كردبووەوە بۆ شەڕكردن بۆ ماوەی سێ ساڵی دیكە، سیناتۆرە ڕووسییەكە ئەم لێدوانانەی بە "ڕەنگدانەوەی خەیاڵی سیاسی" وەسف كرد كە "پشت بە واقیعی مەیدانی یان خراپبوونی دۆخی ئابووری وڵاتەكە نەبەستووە".

سیناتۆرە ڕووسییەكە ئاماژەی بەوەدا كە ئۆكرانیا پێشتر نزیكەی 20%ی كۆی خاكەكەی لەدەستداوە، هۆشداری دا كە بەردەوامبوونی جەنگەكە دەبێتە هۆی ئەوەی ڕووبەری جوگرافیای ئۆكرانیا كەم ببێتەوە بۆ نیوە.

لێدوانەكانی سیناتۆرەكە لە چوارچێوەی ئەو هۆشدارییە بەردەوامانەی مۆسكۆ دێن، كە دەڵێت، دابینكردنی بەردەوامی چەكی ڕۆژاوا بۆ كیێڤ تەنیا ڕێگرە لە گەیشتن بە چارەسەری سیاسی ململانێكە و دەبێتە هۆی تێوەگلانی ڕاستەوخۆ و قووڵتری ڕێكخراوی ناتۆ لە جەنگەكەدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    بزووتنەوەی سیسركەكان لە هندستان هەوڵى هەژاندنی پایەكانی حكومەت دەدات

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆى ئاگركەوتنەوە لە فەرەنسا و ئیسپانیا 160 هەزار كەس لە ماڵەكانیان ڕاگوێزران

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا هەڕەشەی سەپاندنی باجی گومرگی نوێ بەسەر ئەوروپا دەكات

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ دەستپێکردنەوەى دانوستان، پاكستان مەرجی بۆ ئێران داناوە هێرشەکانى ڕابگرێت

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: بڕیاری هێرشی بەرفراوانم بۆ سەر ئێران نەداوە و دانوستانەكان بەردەوامن

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    تره‌مپ: بەهۆى لاوازبوونیەوە ئێران مەترسییەکانى پێشووى نەماوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئاگرى دارستانەکانى ئیسپانیا لە کۆنترۆڵ دەرچووە و باری لەناكاو ڕاگەیەنرا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ماركۆ رۆبیۆ: ئێران داوای دانوستانی كردووه‌ و ئێمه‌ گومانمان لێی هه‌یه‌

سەرەتا