14/11/2025 491 جار خوێنراوەتەوە

بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگی سەر غەززە، ڕووسیا ڕەشنووسێكی بە نەتەوە یەكگرتووەكان دا

پەیام

لە وەڵامی پرۆژەیەكی ئەمریكا بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگی سەر كەرتی غەززە، ڕووسیا ڕەشنووسێكی پێشكەش بە نەتەوە یەگرتووەكان كرد.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویكردووەتەوە، كە لە وەڵامی پرۆژە بڕیارێكی ئەمریكا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگی سەر كەرتی غەززە، كە هەریەك لە مۆسكۆ و پەكین و وڵاتانی عەرەبی دژی وەستانەوە، نێردەی ڕووسیا لە نەتەوە یەكگرتووەكان ڕەشنووسێكی پێشكەش بە ڕێكخراوەكە كردووە.
نیردەی ڕووسیا لە ڕەشنووسەكەدا دەڵێت ئامانجەكە ئەوەیە، كە ئەنجوومەنی ئاسایش بتوانێت شێوازێكی هاوسەنگ و قبوڵكراو و یەكگرتوو بۆ گەیشتن بە كۆتایی جەنگەكان بگرێتەبەر.

ڕەشنووسەكەی ڕووسیا داوا دەكات ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بژاردەى نێودەوڵەتی بۆ بەدەستهێنانی سەقامگیری لە غەززە بخاتە ڕوو، هەروەها باس لە ئەنجوومەنی ئاشتی نەكات كە ئەمریكا پیشنیازی كردووە بۆ بەڕێوەبردنی قۆناغی ڕاگوزەری كەرتی غەززە لە ڕێگەیەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە كە نوێنەری ئەمریكا لە نەتەوە یەكگرتووەكان داوای لە ئەنجوومەنی ئاسایش كردووە، كە ڕەزامەندی لە سەر پرۆژە بڕیارەكەی وڵاتەكەی لەو ڕووە بدات، بەپێچەوانەوە فەڵەستنییەكان ڕووبەڕووى مەترسیی زیاتر دەبنەوە.

ئاماژەی بەوەیش كرد ئاگربەستەكە ناسكە و داوا لە ئەنجوومەنەكە دەكەین یەكبگرێت و هەنگاو بنێت و بەدەستهێنانی ئاشتی كە زۆر پێویستە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    یەکەمجارە لە دوای ساڵی ١٩٦١ـەوە؛ ترامپ سزای لەسێدارەدانی کەسێکی پەسەند کرد

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترامپ: ترس هەبووە بۆمبهاوێژەکانمان لە بەریتانیا بکرێنە ئامانج

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئیسپانیا... سەرۆکوەزیران پەرلەمانی هەڵوەشاندەوە و داوای هەڵبژاردنی کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پرسی بودجه‌ و چه‌كداماڵین تاوتوێ ده‌كات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریکا بۆمبهاوێژەکانی لە بەریتانیاوە گەڕاندەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ: به‌ ئاسانی بێت یان به‌ قورسی دۆسیه‌ی ئێران یه‌كلایی ئه‌كه‌ینه‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا جارێکی دیکە هۆشداری دەداتە دیبلۆماتکار و بیانییەکان لە مانەوە لە ئۆکرانیا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌ڵمانیا: پشتیوانی ئۆكرانیا ده‌كه‌ین و به‌رده‌وام ده‌بین

سەرەتا