1 کاتژمێر پێش ئێستا
105 جار خوێنراوەتەوە
پزیشكیان سهردانی ڕووسیا دهكات
مەسعوود پزیشكیان، سەرۆكکۆماری ئێران، بۆ بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی لوتکەی کۆڕبەندی وڵاتانی هەناردەکەری گاز (GECF) سەردانی ڕووسیا دەکات.
بەپێی ئەو هەواڵانەی بڵاوکراونەتەوە، سەردانی پزیشكیان بۆ مۆسکۆ ڕۆژی سێشەممە، ٢٧ی ئۆکتۆبەر ئەنجام دەدرێت.
پزیشكیان لە ڕووسیا لەگەڵ سەرکردەی هەندێک وڵاتیش کۆدەبێتەوە و لەبارەی چەندین بابەتەوە ئاڵوگۆڕی بۆچوون دەکەن.
کازم جەلالی، باڵیۆزی ئێران لە مۆسکۆ، لە ڕاگەیاندنێکدا سەبارەت بە بەرنامەی سەردانەکە، وتی دیداری نێوان پزیشكیان و ڤلادیمیر پووتین، لە بەرنامەکەدا جێگیر کراوە.
جەلالی هەروەها وتی لە دیدارەکەدا هیچ بەڵگەنامەیەک واژۆ ناکرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە