1 کاتژمێر پێش ئێستا 128 جار خوێنراوەتەوە

تره‌مپ: ئەگەری ئەوە هەیە جارێکی دیکە ئێران بۆردومان بکەم

دونالد تره‌مپ سەرۆکی ئەمریکا، ئاماژەی بەوە کرد لەوانەیە ناچار بێت ئەو کارەی لە ئێران دەستی پێ کردووە تەواوی بکات، و وتی: «ئەگەری ئەوە هەیە جارێکی دیکە ئێران بۆردومان بکەم». 
تره‌مپ بانگەشەی کرد کە ئێرانیان لە ڕووی سەربازی و ئابوورییەوە «به نزیکەیی لەناوبردووە» و ئاماژەی بەوە کرد هیچ شتێک بۆ تاران نەماوەتەوە. 
تره‌مپ لە وەڵامی پرسیارێکدا دەربارەی ئەوەی کە ئایا ئەمریکا جارێکی دیکە هێرش دەکاتە سەر ئێران یان نا، وتی: «لەوانەیە ناچار بم ئەم کارە تا کۆتایی بەرەم، یان لەوانەیە بگەنە ڕێککەوتنێک. دڵنیا نیم. لە هەر حاڵەتێکدا ئێمە سەر دەکەوین. بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە جارێکی دیکە ئێران بۆردومان بکەم». 
سەرۆکی ئەمریکا وتی ئێران دەیەوێت لەگەڵیان ڕێککەوتن بکات و ئەمەش مومکینە، بەڵام دەربڕی کە دڵنیا نین ئایا تاران پابەند دەبێت بە ڕێککەوتنێک یان نا. 
تره‌مپ هەروەها هەڵسەنگاندنی ئەوەی کرد کە: «ئەگەر بە حاڵی خۆم جێم هێشتبانایە، ئێران بە شێوەیەک ڕێگایەکی بۆ دروستکردنی بۆمبی ناوکی دەدۆزییەوە».

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 34 خولەک پێش ئێستا

    پزیشكیان سه‌ردانی ڕووسیا ده‌كات

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    تره‌مپ: ئەگەری ئەوە هەیە جارێکی دیکە ئێران بۆردومان بکەم

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    دیموكراتەكان لە دەنگدانی پێشوەختەی كۆنگرێسی ئەمریكادا پێشەنگن

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەرەنسا.. شەپۆلێكی نوێی ناڕەزایەتییەكان دژی گرانیی بژێوی دەستی پێكردەوە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    خۆپیشاندانەكان لە ئەوروپا بەردەوامە و دەسەڵاتداران هەوڵی كپكردنەوەی دەدەن

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێنتاگۆن پەیمانگاكانی كۆنفۆشیۆسی چینی خستە لیستی دامەزراوە مەترسیدارەكانەوە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆریای باشوور پێشنیازی گفتوگۆ پێشكەش بە كۆریای باكوور دەكات

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: گەمارۆكانمان ئێرانی كردووە بە دەوڵەتێكی مایەپووچبوو و شكستخواردوو

سەرەتا