3 کاتژمێر پێش ئێستا 71 جار خوێنراوەتەوە

عەبدولفەتاح بورهان داوا لە سوودانییەكان دەکات دژی هێزەكانی پشتیوانیی خێرا بجەنگن

پەیام
 
سەرۆكی ئەنجوومەنی ڕاگوزەری سوودان بڕیاری ئامادەباشیی گشتی لە ڕیزی هێزە چەكدارەكاندا ڕاگەیاند و ئاگربەستیشی ڕەت كردەوە.

عەبدولفەتاح بورهان لە وتارێكدا داوای لە هەموو سوودانییەك كرد كە توانای هەڵگرتنی چەكی هەیە كە خۆیان پێشكەش بكەن و بەشداری لە شەڕی دژی هێزەكانی پشتیوانیی خێرا بكەن.

ناوبراو دووپاتی كردەوە "یاخیبووان و ئەوانەی لەگەڵیان وەستاون قبووڵ ناكات و مافی قوربانیانی مەدەنی بە فیڕۆ ناچێت".

عەبدولفەتاح بورهان ڕەتی كردەوە پێش ئەوەی هێزەكانی پشتیوانیی خێرا چەكەكانیان دابنێن، هیچ نێوەندگیرییەك بۆ ئاگربەست قبووڵ بكات. 

ئەم لێدوانانە لە كاتێكدایە، هێزەكانی پشتیوانیی خێرا پێشڕەوی مەیدانییان بەدەست هێناوە و لەمدواییانەدا كۆنترۆڵی شاری بارایان لە باكووری كوردفان ڕاگەیاند كە ئەمەش ڕێگە بەرەو شاری ستراتیژی ئەبیەز دەكاتەوە.

هاوكات لەگەڵ ئەم لێدوانانەدا، ئەنجوومەنی مافەكانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان بڕیارێكی پەسەند كرد بۆ پێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لە پێشێلكارییەكان كە لە فاشر ئەنجام دراون، ئەمەش دوای ئەوەی هێزەكانی پشتیوانیی خێرا كۆنترۆڵی شارەكەیان كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 39 خولەک پێش ئێستا

    ئەنجوومەنی ئاسایش دەنگ لەسەر پڕۆژەبڕیارەكەی ترەمپ لەبارەی غــ.ەززەوە دەدات

  • 44 خولەک پێش ئێستا

    ترەمپ: لەسەر سیاسەتی واشنتۆن بەرانبەر ڤەنزوێلا بڕیاری كۆتاییم داوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ چاوەڕوانە سعوودییە پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بكاتەوە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    عەبدولفەتاح بورهان داوا لە سوودانییەكان دەکات دژی هێزەكانی پشتیوانیی خێرا بجەنگن

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا چوار بزوتنەوەی ئەوروپی خستە لیستی تیرۆرەوە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگی سەر غەززە، ڕووسیا ڕەشنووسێكی بە نەتەوە یەكگرتووەكان دا

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    سیناتۆرێكی ڕووسی: ئۆكراینا لە چەند ساڵی داهاتوودا نیوەی خاكەكەی لەدەست دەدات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا و ئیسرائیل پلانی ڕێككەوتنێكی سەربازیی 20 ساڵە تاوتوێ دەكەن

سەرەتا