14/11/2025 352 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا و ئیسرائیل پلانی ڕێككەوتنێكی سەربازیی 20 ساڵە تاوتوێ دەكەن

پەیام 

قەوارەی زایۆنی و ئەمریكا پلانی ڕێككەوتنێكی سەربازیی درێژخایەنی 20 ساڵە تاوتوێ دەكەن.

سەرچاوە ئیسرائیلی و ئەمریكییەكان ئاشكرایان كردووە كە هەردوو وڵات سەرقاڵی گفتوگۆی چڕن بۆ واژۆكردنی ڕێككەوتنێكی نوێی هاوكاری سەربازیی ستراتیژی كە بۆ ماوەیەكی بێوێنە، واتە 20 ساڵ، درێژ دەبێتەوە.

 ئەمەش بە پێشینەیەكی یەكجارەكی دادەنرێت لە پەیوەندییەكانی نێوان واشنتۆن و تەلئەبیبدا، چونكە ڕێككەوتنەكانی پێشوو تەنها بۆ ماوەی دە ساڵ بوون.

ئەم جووڵە نوێیە لە كاتێكدایە یاداشتی لێكتێگەیشتنی ئێستا، كە لە ساڵی 2016 واژۆ كرا و بەهای 38 ملیار دۆلارە، بەرەو كۆتاییهاتن دەچێت لە ساڵی 2026. 

سەرەڕای ئاڵۆزییە سیاسییەكان و ئەو مشتومڕە ناوخۆییەی لە ئەمریكا لەسەر یارمەتییە دەرەكییەكان و هەڵسوكەوتی قەوارەی زایۆنی لە غەززە دروست بووە، بەڵام قەوارەی زایۆنی دەیەوێت لە ساڵی داهاتوودا ڕێككەوتنە نوێیەكە یەكلایی بكاتەوە.

پێشنیازی قەوارەی زایۆنی دوو بڕگەی سەرەكی لەخۆ دەگرێت: كە درێژكردنەوەی ماوەی ڕێككەوتنەكە بۆ 20 ساڵ و تەرخانكردنی بودجەیەك بۆ توێژینەوەی سەربازیی هاوبەش، بەتایبەتی لە بوارەكانی تەكنەلۆژیای بەرگری پێشكەوتوو و زیرەكی دەستكرد، بەمەش هاوكارییە ڕاستەوخۆكان قووڵتر دەبنەوە و بەرگری قەوارەی زایۆنی مسۆگەر دەكرێت بۆ دوو دەیەی داهاتوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕه‌مپ ده‌یه‌وێت ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی له‌ ئه‌ڵمانیا كه‌م بكاته‌وه‌

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    تێچووی جەنگی ئێران لە نێوان ٤٠ بۆ ٥٠ ملیار دۆلاردایە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له‌ به‌رده‌م كۆنگرێسدا به‌رگری له‌ جه‌نگی سه‌ر ئێران كرد

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    دادگای نیوزله‌ندا تانه‌یه‌كی ئه‌و تاوانباره‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌ كه‌ 51 كه‌سی له‌ دوو مزگه‌وتدا كوشت

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا و ڕووسیا به‌ ته‌له‌فوون له‌باره‌ی جه‌نگی ئێران و ئۆكرانیاوه‌ قسه‌یان كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    میدیای ئه‌مریكی: تڕه‌مپ به‌رده‌وامبوونی گه‌مارۆكان به‌ باشترین ڕێگا ده‌زانێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئاکسیۆس: تڕه‌مپ بۆ ده‌ست پێ كردنه‌وه‌ی جه‌نگ هان ده‌درێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ دانوستانه‌كان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی جه‌نگ له‌ ئارادایه‌

سەرەتا