14/11/2025 475 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا چوار بزوتنەوەی ئەوروپی خستە لیستی تیرۆرەوە

پەیام 

لە هەنگاوێكی نوێدا و لە چوارچێوەی هەڵمەتەكانی دۆناڵد تڕەمپ سەرۆكی ئەمریكادا، لە دژی بزوتنەوەی "ئەنتیڤا"، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا چوار بزووتنەوەی وەك ڕێكخراوی تیرۆریستی بیانی دەستنیشان كرد، كە خۆیان وەك دژە فاشیزم لە ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و یۆنان ناوزەد دەكەن. 

ماركۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، ڕایگەیاند: ئەم پۆلێنكردنە، كە لە 20ی تشرینی دووەمەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، بزووتنەوەی "ئەنتیڤا ئۆست" لە ئەڵمانیا و سێ گرووپی دیكە لەخۆ دەگرێت، كە یەكێتیی نافەرمیی ئەناركیستی/بەرەی شۆڕشگێڕی نێودەوڵەتی لە ئیتاڵیا، دادپەروەریی پرۆلیتاریای چەكدار، و بەرگریی لەخۆكردنی چینی شۆڕشگێڕە لە یۆنان.
بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، "ئەنتیفا ئۆست" لەنێوان ساڵانی 2018 و 2023دا ژمارەیەك هێرشی ئەنجامداوە دژی ئەو كەسانەی كە بە فاشیست دانراون، هەروەها ژمارەیەك ئۆپەراسیۆنی لە هەنگاریا لە ساڵی 2023دا ئەنجام داوە. هاوكات ئەو كەسانەی پۆلێن كراون چوونە نێو ویلایەتە یەكگرتووەكانیان لێ‌ قەدەغە دەكرێت و سەرجەم سەروەت و سامانەكانیان بلۆك دەكرێت و هەموو جۆرە پشتیوانیەكی ماددیان قەدەغە دەكرێت. 

"ئەنتیڤا" بزووتنەوەیەكی پەرشوبڵاو و چەپڕەوی توندڕەوە كە لە دوای هەڵبژاردنی ترەمپ لە ساڵی 2016دا دەركەوت. ڕاستڕەوەكان بە تێوەگلان لە توندوتیژی لە كاتی خۆپیشاندانەكاندا تۆمەتباری دەكەن، و واشنتۆنیش بە خاوەن ئایدیۆلۆژیایەكی "ئەناركیستی یان ماركسیی شۆڕشگێڕی"ی دادەنێت كە بۆ هاندانی هێرشەكان بەكاردەهێنرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    سه‌رۆكی ئۆكرانیا: جه‌نگی ئێران له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ڕووسیایه‌

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕووسیا: لەمساڵدا ٨٠ شارۆچکەی نوێمان لە ئۆکرانیا کۆنتڕۆڵ کردووە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    تەلەفزیۆنی ئێران: هیچ شاندێک نەچووەتە پاکستان و هیچ وادەیەکیش بۆ دانوستان دیاری نەکراوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە ئیسلامئاباد ئاماده‌كاری بۆ ده‌ستپێكی دانوستانەکانی واشنتن و تاران كراوه‌

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ گەڕی دووەمی دانوستانەکانی واشنتن و تاران دەستپێبکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وا بڕیاره‌ سبه‌ینێ گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانووستانی ئه‌مریكا و ئێران به‌ڕێوه‌بچێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ یابان ڕوویدا و هۆشداری له‌ دروستبوونی تسونامی ده‌درێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دوو فڕۆکەی شاندی دانوستانكاری ئه‌مریكی گەیشتە ئیسلامئاباد

سەرەتا