16/01/2026 233 جار خوێنراوەتەوە

بەرپرسێكی بەغداد: دەبێت هەرێم داهاتەكانى ڕادەست بکات

پەیام 

بەرپرسێكی بەغداد بە توندی وەڵامی وەزارەتی دارایی هەرێم دەداتەوە و جەخت لە بوونی قاچاخچێتی لە دەروازە سنووریەكانی هەرێم دەكاتەوە و دەڵێت دەبێت داهاتەكان ڕادەست بكرێن.

میدیای عێراقی لە زاری بەرپرسێكی حكومیی بەغدادەوە وەڵامی ڕاگەیەنراوەكەی وەزارەتی دارایی حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم دەداتەوە و ڕایدەگەیەنێت، هەڵوێستەكەی هەولێر تەنیا "هەوڵێكی ئاشكرایە بۆ هەڵاتن لە ڕاستییە دەستوورییەكان" و بە سیاسەتی بەلاڕێدابردنی سەرنجی خەڵك لە كێشە داراییەكان ناویدەبات.

ئەو سەرچاوەیە كە ناوەكەی ئاشكرا نەكراوە ڕاگەیاندووە؛ كەمبوونەوەی داهاتی ناوخۆ نابێت بكرێتە بیانوو بۆ هێرشكردنە سەر دەروازە فیدراڵییەكان، لەكاتێكدا هەرێم هێشتا خاوەنی سیستەمێكی گومرگیی جیاوازە لە عێراق و ئەوەش پێشێلكردنی سەروەریی دارایی وڵاتە.

هەروەها ئاماژەی بەوە داوە، كە بوونی "قاچاخچێتی" ڕاستییەكی سەلمێنراوە و جیاوازیی تەعریفەی گومرگی وای كردووە بازرگانان ڕوو لە دەروازەكانی هەرێم بكەن.

دەشڵێت، تۆمەتباركردنی بەغدا بە گەندەڵیی، شەرعییەت بە سیاسەتی دارایی سەربەخۆی هەرێم نادات و چارەسەریش بە لێدوانی میدیایی ناكرێت، بەڵكو تەنیا بە پابەندبوونی تەواو بە دەستوور، ڕادەستكردنی داهاتە سیادییەكان و یەكخستنەوەی ئیدارەی دارایی دێتە دی."

پێشتر وەزارەتی دارایی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكیدا بەغدادی بە گەندەڵیی لە دەروازەكان تۆمەتبار كرد و بە هۆكاری ڕاستەقینەی دابەزینی داهاتی ناو هێنا و ڕەتیكردەوە هۆكارەكەی حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی كوردستان بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بارەگاكانی حەشد بۆردومان كرا و بنكەیەكی ئەمریكاش لە بەغداد بەئامانج گیرا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: هێرشی ناڕەوای سەر ئێران سەركۆنە دەكەین

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    دواى هێرشەکان، عێراق داوا لە هاوڵاتییانى دەکات پابەندی ڕێنماییەكانی سەلامەتی بن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كایەی ئاسمانی عێراق و هەرێم بەهۆی هێرشەكانی سەر ئێرانەوە بە تەواوەتی داخرا

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆى نەکشانەى مالیکى، ئەمریكا بیر لە سەپاندنى سزا بەسەر عێراقدا دەکاتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    لەسەر سنوورە ئاوییەكانی، عێراق ناڕەزایی گەیاندە سێ وڵاتی عەرەبی

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    گرووپێكی چەكدار هۆشداریی جەنگێكی پڕووكێنەر دەدات و هەرێمیش ئاگاداردەكاتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    هۆشداریی لەبارەى دواكەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمارەوە دەدرێت

سەرەتا