12/01/2026 1264 جار خوێنراوەتەوە

شیعەکان: گوێ بەفشارەكانی ئەمریكا نادەین و پڕۆژەیاسای حەشد تێدەپەڕێنین

پەیام 

لایەنە شیعەكان سوورن لەسەر تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبی لەم خولەی پەرلەمانی عێراق و دەڵێن، گوێ بە فشارەكانی ئەمریكا نادەن.

عەبدولسەمەد سالار، سەركردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاندووە، لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی سوورن لەسەر ئەوەی لەم خولەی پەرلەمانی عێراقدا كار بكەن بۆ تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبی.

سەركردە شیعییەكە دەڵێت، خوێندنەوەی یەكەم و دووەم بۆ یاساكە كراوە و، لەم خولەی پەرلەمانی عێراقدا هەوڵ دەدەن بۆ كۆكردنەوەی دەنگی پێویست بۆ تێپەڕاندنی یاساكە و تەواوبوونی ئەو ناكۆكییەی لەسەری هەیە.

هەروەها راشیگەیاندووە، لەم خولەدا گوێ بە فشارەكانی ئەمریكا نادەن و سوورن لەسەر تێپەڕاندنی پڕۆژە یاساكە.

لە خوولی پێشووی پەرلەمانی عێراقدا خوێندنەوەی یەكەم و دووەم بۆ پڕۆژە یاسای حەشدی شەعبی كرا، ویسترا خوێندنەوەی كۆتایی بۆ بكرێت و دەنگی لەسەر بدرێت، بەڵام بە فشاری ئەمریكا شكستی پێهێنرا و دواخرا بۆ ئەم خولەی پەرلەمان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    میدیا عێراقییه‌كان: باره‌گاكانی حه‌شد له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ بۆردومان كراوه‌

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    سودانی داوای پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌ك بۆ ڕاگرتنی جه‌نگ ده‌كات

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوودانی پیرۆزبایی له‌ موجتەبا خامنەیی کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سعوودیە رەزامەندی لەسەر پێدانی ڤیزای عومرە بە هاووڵاتیانی عێراق دەربڕی

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بەكارهێنانی خاكی عێراق بۆ هێرشكردنە سەر دراوسێكان ڕەتدەكاتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    فەرماندەی گشتیی پاسەوانی سنوور: هیچ دزەكردنێك لە سنوورەكانی عێراق نییە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    داخستنى ئاسمانیی عێراق به‌ڕووی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كاندا درێژکرایەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    باڵیۆزخانەی ئەمریكا: هاووڵاتیانمان دەتوان لەڕێگاى وشکانییەوە عێراق بەجێبهێڵن

سەرەتا