16/01/2026 275 جار خوێنراوەتەوە

لەسەر ئاستى وڵاتانی عەرەبی پاسپۆرتی عێراقی خراپترین و ئیماراتی باشترینە

پەیام 

پاسپۆرتی عێراقی لە دوای سووریاوە، لە ڕیزبەندی خراپترین پاسپۆرت لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی دادەنرێت و پاسپۆرتی ئیماراتی باشترینە و پلە یەكە.

بەپێی ڕیزبەندی هێنلی بۆ پاسپۆرتەكان بۆ ساڵی 2026، ئاستی بەهێزی پاسپۆرتی وڵاتانی عەرەبی دیاریكراوە و پاسپۆرتی عێراقی بە لاوازترین پاسپۆرت دانراوە لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی لەڕووی ئازادی هاتوچۆكردن.

بەپێی ڕیزبەندییەكە پاسپۆرتی وڵاتی ئیمارات بە بەهێزترین پاسپۆرت لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی دادەنرێت و لە پلەی یەكەمدایە، دواتر قەتەر لە پلەی دووەم و پاشان كوەیت لە پلەی سێیەم و سعودیە لە پلەی چوارەم و بەحرەین لە پلەی پێنجەمدایە.

بەپێی ڕیزبەندییەكە پاسپۆرتی سۆماڵ لە پلەی 18 دایە لەسەر ئاستی پاسپۆرتی وڵاتانی عەرەبی و یەمەن لە پلەی 19 و پاسپۆرتی عێراق لە پلەی 20 دایە و پێش سوریا كەوتووە كە لە كۆتایی لیستەكەدایە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بارەگاكانی حەشد بۆردومان كرا و بنكەیەكی ئەمریكاش لە بەغداد بەئامانج گیرا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: هێرشی ناڕەوای سەر ئێران سەركۆنە دەكەین

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    دواى هێرشەکان، عێراق داوا لە هاوڵاتییانى دەکات پابەندی ڕێنماییەكانی سەلامەتی بن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كایەی ئاسمانی عێراق و هەرێم بەهۆی هێرشەكانی سەر ئێرانەوە بە تەواوەتی داخرا

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆى نەکشانەى مالیکى، ئەمریكا بیر لە سەپاندنى سزا بەسەر عێراقدا دەکاتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    لەسەر سنوورە ئاوییەكانی، عێراق ناڕەزایی گەیاندە سێ وڵاتی عەرەبی

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    گرووپێكی چەكدار هۆشداریی جەنگێكی پڕووكێنەر دەدات و هەرێمیش ئاگاداردەكاتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    هۆشداریی لەبارەى دواكەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمارەوە دەدرێت

سەرەتا