2 کاتژمێر پێش ئێستا 53 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لەلایەن ئەمریكا و ئەورووپاوە بەكاردەهێنرێت

پەیام 

پاش ئەوەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم داوای لە ئێران كرد زانیاری لەسەر بنكە ئەتۆمییە بۆردومانكراوەكانی پێشكەش بكات، ئەو وڵاتە رایگەیاند: بڕیارەكەی ئاژانسی وزە نایاساییە و بێ پاساوە.

ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: بڕیارەكەی ئەنجوومەنی پارێزگارانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لەژێر كاریگەری وڵاتانی ئەورووپا و ئەمریكا دراوە و هیچ پاساوێكی نییە و نایاساییە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران وڵاتانی ئەڵمانیا، فەرەنسا، بەریتانیا و ئەمریكای بەوە تۆمەتبار كردووە، كە ئاژانسی وزەی ئەتۆم وەك هۆكارێك بۆ فشار خستنە سەر تاران بەكار دەهێنن و ڕایشیگەیاند: بڕیارەكە بەڵگەیە لەسەر كاری نابەرپرسانەی ئاژانسەكە.

ئێران ئەوەشی ڕاگەیاندووە، بڕیارەكە بە بەكارهێنانی زۆرینەی خۆراوا دەركراوە كە وڵاتانی ئەورووپا و ئەمریكا تێیدا زۆرینەن، لەكاتێكدا نیوەی ئەندامانی ئەنجوومەنەكە دەنگیان پێ نەداوە و دژی بوون.

ڕایشیگەیاند: دەركردنی بڕیارێك بەو شێوەیە دژە بە بنەمای بەرەنگاربوونەوەی چەكی ئەتۆمی لە جیهاندا.

پێشتر ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بڕیاری دا بەوەی پێویستە ئێران بە زووترین كات زانیاری لەسەر یۆرانیۆمی پیتێنراو و بنكە ئەتۆمییە بۆردومانكراوەكانی پێشكەش بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 43 خولەک پێش ئێستا

    فڕۆكەیەكی هیندی لە نمایشێكدا لە دوبەی تێکشکاو فڕۆکەوانەکەى گیانیلەدەستدا

  • 45 خولەک پێش ئێستا

    كۆمسیۆنی پرسی ئاشتی ڕەزامەندی لەسەر سەردانییكردنی زیندانی ئیمڕاڵی نیشان دا

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لەلایەن ئەمریكا و ئەورووپاوە بەكاردەهێنرێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    تەندروستیی جیهانی: چاكبوونەوەی منداڵانی غـ.ەززە كاتێكی زۆری پێویستە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری دەرەوەی ئێران ناوەڕۆكی نامەكەی ترەمپی بۆ خامنەیی، ئاشكراكرد

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەنیاهوو: سعودییەش پەیوەندییەكانى لەگەڵمان ئاساییبکاتەوە، دەوڵەتی فەلەستینی ڕەتدەکەینەوە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەنیاهوو پشتیوانیی پڕۆژەیاسای لەسێدارەدانی دیلە فەڵەستینییەكان دەكات

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیســ*ـرائیل بە پاساوی ناڕاست بۆردومانی سەر غـ*ـەز*زەی دەست پێ كردەوە

سەرەتا