1 کاتژمێر پێش ئێستا
176 جار خوێنراوەتەوە
تەندروستیی جیهانی: چاكبوونەوەی منداڵانی غـ.ەززە كاتێكی زۆری پێویستە
پەیام
ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایدەگەیەنێت: ساڕێژبوونی دۆخی منداڵانی كەرتی غەززەی فەڵەستین كاتێكی زۆری پێویستە.
لە نووسینێكیدا ئێكس تیدرۆس ئەدهانۆم گیبریسیوس بەڕێوەبەری گشتیی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی باسی لە دۆخی منداڵانی كەرتی غەززە دوای دوو ساڵ لە وێرانكاری سوپای زایۆنی كرد و ڕایگەیاند: ساڕێژبوونەوەی دۆخی منداڵانی كەرتی غەززە لە دوای جەنگ كاتێكی زۆری پێویستە.
بەڕێوەبەری تەندروستیی جیهانی لە نووسینەكەیدا، كە بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی مافەكانی منداڵانەوە لە ئێكسدا بڵاوی كردووەتەوە، ئاماژەی بەوە كردووە "منداڵان لە غەززە دوای دوو ساڵ لە توندوتیژی و جەنگ دواجار هەناسەیەكی ئارام هەڵدەمژن".
وتیشی: ئاگربەستە ناسكەكە دەرفەتی هەناسەدان و یارییكردن و تەنانەت دەستكردن بە چاكبوونەوەیشی بۆ منداڵان ڕەخساندووە، بەڵام شۆك و برینداربوون و خەم و منداڵییەكی تێكشكێنراو، كاتێكی زۆری بۆ چاكبوونەوە دەوێت.
بەڕێوەبەری تەندروستیی جیهانی جەختیشی لە هەوڵەكانی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی بۆ پاڵپشتی لە نۆژەنكردنەوەی سیستمی تەندروستی و فراوانكردنی خزمەتگوزارییەكانی تەندروستی دەروونی بۆ منداڵان بەشێوەیەكی ڕاستەقینە كردەوە و لە ڕۆژی جیهانی مافەكانی منداڵاندا داوای ڕێزگرتنی لە ئاگربەستەكەیش كرد، كە دەبێتە هۆی ئاشتییەكی بەردەوام.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە