2 کاتژمێر پێش ئێستا 168 جار خوێنراوەتەوە

كۆمسیۆنە پەرلەمانییەكی توركیا بۆ پرۆسەی ئاشتی بڕیاری ناردنی شاندێكی بۆ ئیمراڵی دا

پەیام 

ئەمڕۆ كۆبوونەوەی كۆمسیۆنە پەڕلەمانییەكی توركیا تایبەت پڕۆسەی ئاشتی بەڕێوە چوو و تێیدا بڕیاری ناردنی شاندێك بۆ زیندانی دوورگەی ئیمراڵی درا.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، كۆمسیۆنی هاودەنگیی نەتەوەیی، برایەتیی و دیموكراسیی، كە بە ئامانجی "ئاشتی و كۆتاییهێنان بە پێكدادانی چەند ساڵەی توركیا و پەكەكە" لە پەڕلەمانی توركیا دامەزراوە، 18هەمین كۆبوونەوەی خۆی بە سەرۆكایەتی نوعمان كورتولمووش سەرۆكی پەرلەمان لە ئەنقەرە ئەنجام دا.

لە كۆبوونەوەكەدا ئەو كارانە هەڵسەنگێنران، كە تا ئێستا ئەنجامدرابوون و ئەو هەنگاوانەش كە بڕیارە لە داهاتوودا بۆ پڕۆسەكە بگیرێنە بەر لەنێویشیاندا سەردانی ئیمراڵی بۆ دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) تاوتوێ كران.

دوای خستنەدەنگدانی پێشنیازی سەردانی دوورگەی ئیمڕاڵی بۆ دیداری لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان بە زۆرینە و بە 32 دەنگی بەڵێ و دوو دەنگی دژ و سێ دەنگی بێلایەن بڕیاری ناردنی شاندەكە بۆ ئیمراڵی درا.

لای خۆیەوە ئایشەگوڵ دۆغان وتەبێژی پارتی یەكسانی و دیموكراسی گەلان (دەمپارتی) ڕایگەیاند: گوڵستان گڵچ كۆچیگیتی وەك ئەندامی پارتەكەیان بۆ شاندەكەی ئیمراڵی دیاریكردووە. 

هەرچی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە)یشە فەتی یەڵدرزی بۆ شاندەكە دیاریكرد و پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە) ڕەتی دەوە نوێنەریان لە شاندەكەدا هەبێت.

لەوبارەشەوە میدیای پەكەكە دەڵێ: جەهەپە هەوڵی دروستكردنی ئاستەنگ دەدات و كۆبوونەوەكەی جێ هێشتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    فڕۆكەیەكی هیندی لە نمایشێكدا لە دوبەی تێکشکاو فڕۆکەوانەکەى گیانی لەدەستدا

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆمسیۆنە پەرلەمانییەكی توركیا بۆ پرۆسەی ئاشتی بڕیاری ناردنی شاندێكی بۆ ئیمراڵی دا

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لەلایەن ئەمریكا و ئەورووپاوە بەكاردەهێنرێت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    تەندروستیی جیهانی: چاكبوونەوەی منداڵانی غـ.ەززە كاتێكی زۆری پێویستە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری دەرەوەی ئێران ناوەڕۆكی نامەكەی ترەمپی بۆ خامنەیی، ئاشكراكرد

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    توركیا.. كۆمسیۆنی ئاشتی دەنگ لەسەر سەردانی ئۆجەلان دەدات

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەنیاهوو: سعودییەش پەیوەندییەكانى لەگەڵمان ئاساییبکاتەوە، دەوڵەتی فەلەستینی ڕەتدەکەینەوە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەنیاهوو پشتیوانیی پڕۆژەیاسای لەسێدارەدانی دیلە فەڵەستینییەكان دەكات

سەرەتا