6 کاتژمێر پێش ئێستا
149 جار خوێنراوەتەوە
مێسی پەردە لەسەر گەورەترین پەشیمانیی ژیانی لادەدات
پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب
لیۆنێل
مێسیی ئەستێرە و کاپتنی ئینتەرمیامیی ئەوەی خستەڕوو، گەورەترین پەشیمانیی تەواوی ژیانی
لەوەدایە کە لە سەردەمی منداڵیدا کاتی خۆی بەفیڕۆ داوە و فێری زمانی ئینگلیزی نەبووە.
لە
لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی "سپۆرت" لیۆ باسی لە هۆکاری بەکارهێنانی بەردەوامی
زمانی ئیسپانی کرد و ڕایگەیاند کە ئەو حەزێکی زۆری بۆ زمانی ئینگلیزی هەیە و تەنانەت
دەتوانێت بە باشیش قسەی پێبکات، بەڵام هەست بە شەرم دەکات لە کاتی بەکارهێنانیدا لەبەر
ئەوەی بەهۆی نەبوونی مەشقی بەردەوام پێیوایە کەمێک نامۆ دەردەکەوێت.
ئەفسانە
ئەرجەنتینییەکە پەردەی لەسەر ئەو هەڵەیەی سەردەمی منداڵیی لادا و وتی، لە دواین ساڵی
مانەوەی لە ئەرجەنتین پێش ئەوەی بەرەو بەرشەلۆنە گەشت بکات دەیزانی کە بەرەو دەرەوە
هەنگاو دەنێت بەڵام هیچ هەوڵێکی بۆ فێربوونی زمان نەدا و لە ناخی دڵییەوە پەشیمانە
کە لە تەمەنی منداڵیدا کاتی پێویستی لەبەردەستدا بوو بۆ خوێندنی ئینگلیزی بەڵام
پشتگوێی خستبوو.
لە
کۆتاییدا مێسی ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم کەمتەرخەمییە لە ئێستادا ئازاری دەروونیی پێدەبەخشێت
و کاتێک لە ئاهەنگ و کۆڕبەندە جیهانییەکاندا خۆی لە نێو کۆمەڵێک کەسایەتیی ناوازە
و گەورەدا دەبینیتەوە کە دەتوانیت گفتوگۆیان لەگەڵدا بکەیت، بەڵام بەربەستی زمان ڕێگری
لێدەکات، بۆیە هەست بە جۆرێک لە نەزانی دەکات و پێی وایە چەند گەمژە بووە کە ئەو
کاتە زێڕینانەی بۆ فێربوونی زمان لەدەستداوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە