8 کاتژمێر پێش ئێستا 117 جار خوێنراوەتەوە

پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

ڕافینیای هێرشبەری بەرشەلۆنە بە تەواوی لە پێکانی ماسوولکەکانی چاکبووەتەوە و پەیوەندی بە مەشقە بەکۆمەڵەکانی بلاوگراناوە کردەوە.

 ڕافینیا دوای ئەوەی لە کاتی یارییکردنی وەک کاپتنی هەڵبژاردەی بەڕازیل بەرانبەر ئوسترالیا تووشی ئازار و هەوکردن بوو لە ماسوولکەکانی ڕانی ڕاستیدا و بەو هۆیەوە کەمپی سامبای جێهێشت، لە دوو یاریی ڕابردووی بەرشەلۆنەدا بەرانبەر خیتافی لە لالیگا و گەڵەتەسەرای لە چامپیۆنسلیگ پشووی پێدرا تاوەکو بە شێوازێکی زانستی پرۆسەی چارەسەرکردنی تەواو بکات.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی "سپۆرت" ڕافینیا ئەمڕۆ پێنجشەممە بۆ یەکەمین جار لە دوای پێکانەکەیەوە لەگەڵ سەرجەم هاوتیمەکانیدا مەشق دەکات بەر لە یاریی ڕۆژی شەممە بەرانبەر ڕیاڵ بێتیس لە خولی ئیسپانیا، ئەگەر لە کاتی ڕاهێنانەکاندا هیچ هەستێکی نەرێنی و ئازاری نەبێت ئەوا فلیکی ڕاهێنەر ناوی دەخاتە نێو لیستی یاریزانانی بانگهێشتکراو بۆ یارییەکە تاوەکو چەند خولەکێک یاریی پێبکات بۆ دەستکەوتنی هەستی نێو چیمەنی سەوز.

لە کۆتاییدا ئامانجی سەرەکیی دەستەی هونەری و پزیشکیی بەرشەلۆنە ئەوەیە کە ڕافینیا لە هەفتەی داهاتوودا لە لوتکەی ئامادەباشیی جەستەییدا بێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاگرینی یانەی پاریس سانجێرمان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    مۆرینیۆ بە توندی مباپێ سەرزەنشت دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    ئارتێتا پەنا بۆ فڕۆکەوانە جەنگییەکان دەبات

  • پێش 1 هەفتە

    کریستیانۆ بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ پۆرتوگال داوە

  • پێش 1 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە مۆرینیۆ و هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید دەگات

  • پێش 1 هەفتە

    کۆنتی ئامانجی داهاتووی ئاشکرا دەکات

سەرەتا