2 کاتژمێر پێش ئێستا 83 جار خوێنراوەتەوە

سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی کاپتنی هەڵبژاردەی پۆرتوگال ڕووبەڕووی سزای ڕاگرتن دەبێتەوە بۆ ماوەیەک کە لە نێوان یەک مانگ بۆ سێ مانگدا دەبێت.
بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ" لیژنەی سزاەکانی یەکێتی تۆپی پێی پۆرتوگال کە پێشتر بڕیاری سڕکردنی کاتیی بۆ ئەم ئەستێرە ٤١ ساڵانەیە دەرکردبوو دوای بەجێهێشتنی لەناکاوی کەمپەکەیان لە دانیمارک، لە ئێستادا تاوتوێی سەپاندنی سزای کۆتایی دەکەن و ئەگەر سزاکە لە کەمترین ئاستیدا بێت کە سڕکردنیەتی بۆ ماوەی یەک مانگ لە پۆشینی درێسی نیشتمانی، ئەوا دۆن دەتوانێت بە شێوەیەکی ئاسایی لە کەمپی مانگی تشرینی دووەمی داهاتوودا بگەڕێتەوە نێو پێکهاتەکە.

ڕۆژنامە کەتەلۆنییەکە ڕوونکردنەوەی دا کە بەپێی یاساکانی یەکێتی تۆپی پێی پورتوگال، ئەو ماوەیەی کە ڕۆناڵدۆ پێشتر بە شێوەیەکی خۆپارێزی لە یارییکردن سڕکراوە لە دوای یارییەکەی نەرویجەوە، لە کۆی گشتیی سزاکەی دادەشکێنرێت، کە ئەمەش ئەگەری گەڕانەوەی لە مانگی داهاتوودا زۆر بەهێزتر دەکات بە مەرجێک سزاکەی تەنیا یەک مانگ بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    مۆرینیۆ بە توندی مباپێ سەرزەنشت دەکات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ئارتێتا پەنا بۆ فڕۆکەوانە جەنگییەکان دەبات

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    کریستیانۆ بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ پۆرتوگال داوە

  • پێش 1 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە مۆرینیۆ و هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید دەگات

  • پێش 1 هەفتە

    کۆنتی ئامانجی داهاتووی ئاشکرا دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    دادگای فەرەنسا دۆسیەی سکاڵاکەی مباپێ دژی پاریس سانجێرمان دادەخات

سەرەتا