2 کاتژمێر پێش ئێستا
67 جار خوێنراوەتەوە
مۆرینیۆ بە توندی مباپێ سەرزەنشت دەکات
پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب
جۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید بە هۆی ڕەفتارەکانی
ئەم دواییەیەوە لە دەرەوەی یاریگە، بە توندی کیلیان مباپێی هێرشبەری یانەکەی سەرزەنشت
کردووە.
بەپێی زانیارییەکانی بەرنامەی بەناوبانگی "ئێل چیرینگیتۆ"ـی
ئیسپانی، مۆرینیۆ ڕۆژی سێشەممە لە نێو بنکەی مەشقەکانی ڤاڵدێبێباس کۆبوونەوەیەکی
تایبەتی لەگەڵ مباپێ ئەنجامداوە و تێیدا ڕەخنەی زۆر توندی لێگرتووە لەسەر ئەو
چالاکییانەی لە ماوەی وەرگرتنی چارەسەری پێکانی ئەژنۆیدا ئەنجامی داون، بەتایبەت دەرکەوتنی
لە پاریس لەگەڵ هاوڕێ کچەکەی و بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کاتێک بە پاسکیل دەسووڕێتەوە،
سەرەڕای ئەوەی ڕاهێنەرە پورتوگالییەکە پێشتر هۆشداریی دابووە یاریزانان لەسەر مەترسییەکانی
لێخوڕینی پاسکیل لەسەر ماسوولکە و ئەژنۆی یاریزانی تۆپی پێ.
لە سەرچاوەکدا هاتووە کە مۆرینیۆ بە ڕاشکاوی بە ئەستێرە
فەرەنسییەکەی ڕاگەیاندووە، لە بەردەم ڕاگەیاندنەکان و هاندەراندا بەردەوام دەبێت لە
بەرگریکردن لێی و دەیپارێزێت، بەڵام لە نێو ژووری جلگۆڕیندا هیچ بوارێک بۆ بێسەروبەری
ناهێڵێتەوە و بەوپەڕی توندی و چاوکراوەییەوە لەگەڵیدا هەڵسوکەوت دەکات، تاوەکو پابەندیی
پرۆفێشناڵانە بەسەر تەواوی یاریزانانی یانەی شاهانەدا بسەپێنێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە