2 کاتژمێر پێش ئێستا 99 جار خوێنراوەتەوە

بریکارەکەی ڤینیسیۆس ڕاستی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئارسیناڵ ئاشکرا کرد

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

مایکڵ یۆرمارکی بەڕێوەبەری کارەکانی ڤینیسیۆس جۆنیۆر، ئاشکرای کرد کە ئەستێرە بەڕازیلییەکە لە گواستنەوەکانی هاوینی ڕابردوودا بە جدی بیری لە پەیوەندیکردن بە ئارسیناڵەوە کردووەتەوە.

 یۆرمارک لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی "زە سەن"ـی بەریتانی ڕایگەیاند، ئارسیناڵ گرنگییەکی یەکجار زۆری بە گواستنەوەی ڤینیسیۆس دا و هەنگاوەکانیشی زۆر بەهێز بوون، کاتێک یانەیەکی گەورەی وەکو ئارسیناڵ فەرشی سوورت بۆ ڕادەخات و نیشانت دەدات تا چەند دەیانەوێت بتبەنە ڕیزەکانیانەوە، شتێکی زۆر ئاساییە گرنگییان پێ بدەیت و گوێیان لێ بگریت.

بەڕێوەبەری کارەکانی ڤینیسیۆس جەختی لەوە کردەوە کە هێرشبەرە بەڕازیلییەکە بە تەواوی بیری لە ئۆفەرەکەی ئارسیناڵ کردەوە، بەڵام دڵی ڤینیسیۆس لەگەڵ ڕیاڵ مەدریدە و ئەمە ئەو شوێنەیە کە هەمیشە ئارەزووی کردووە لێی بمێنێتەوە، هیواداریشە تەواوی کاروانی وەرزشی خۆی لەم یانەیەدا بەسەرببات.

جێی ئاماژەیە، ڤینیسیۆس جۆنیۆری تەمەن ٢٦ ساڵ، پاش گفتوگۆیەکی درێژخایەن لە کۆتاییدا بۆندەکەی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید تاوەکو هاوینی ساڵی ٢٠٣٢ نوێکردەوە، بە مووچەی هەفتانەی ٤٨٠ هەزار پاوەند.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بریکارەکەی ڤینیسیۆس ڕاستی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئارسیناڵ ئاشکرا کرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لیستی دەوڵەمەندترین یاریزانانی جیهان بۆ ساڵی 2026 ئاشکرا دەبێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    مێسی پەردە لەسەر گەورەترین پەشیمانیی ژیانی لادەدات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • پێش 1 هەفتە

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • پێش 1 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

  • پێش 2 هەفتە

    مۆرینیۆ بە توندی مباپێ سەرزەنشت دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    ئارتێتا پەنا بۆ فڕۆکەوانە جەنگییەکان دەبات

سەرەتا