9 کاتژمێر پێش ئێستا
193 جار خوێنراوەتەوە
هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت
پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب
فێرلاند مێندیی بەرگریکاری یانەی ڕیاڵ مەدرید بە تەواوی
لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە و پەیوەندیی بە مەشقە بەکۆمەڵەکانی یانەی شاهانەوە کردەوە.
لە مەشقەکانی ئەمڕۆی ڤاڵدێبێباسدا کە بە مەبەستی ئامادەکاری
بۆ گەشتەکەیان بەرەو یاریگەی ئۆڵۆمپیکۆ لە ئیتاڵیا بەڕێوەچوو، یاریزانانی سەرەکیی یارییەکەی
ڤیاریال بە جیا مەشقی چاکسازیی جەستەییان ئەنجامدا، لە کاتێکدا سەرجەم یاریزانەکان
بە بەشداریی مێندی دەستیان بە ڕاهێنانی خێرا و پاراستنی تۆپ کرد و ئامادەیی تەکنیکیی
خۆیان نیشاندا.
گەڕانەوەی مێندی لە پێکان و هاوسن لە ڕاگیران ئارامییەکی
زۆر بە پێکهاتەکەی مۆرینیۆ دەبەخشێت بۆ ئەوەی بە بەهێزترین پێکهاتەی بەرگرییەوە ڕووبەڕووی
هێڵی هێرشبەری یانە ئیتاڵییەکە ببێتەوە، و بە متمانەیەکی بەرزەوە پێشەنگی کۆمەڵەکەی
لە کێبڕکێ ئەورووپییەکاندا مسۆگەر بکات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە