4 کاتژمێر پێش ئێستا
116 جار خوێنراوەتەوە
لیستی دەوڵەمەندترین یاریزانانی جیهان بۆ ساڵی 2026 ئاشکرا دەبێت
پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب
گۆڤاری بەناوبانگی "فۆربس"ـی ئەمریکی لیستی ئەو
یاریزانانەی تۆپی پێی بڵاوکردەوە کە لە ساڵی ٢٠٢٦دا بەرزترین داهاتیان لە سەرانسەری
جیهاندا بەدەست هێناوە و ڕۆناڵدۆ بە جیاوازییەکی خەیاڵی لە لوتکەدایە
کریستیانۆ بە شێوازێکی بێوێنە و بە کۆکردنەوەی ٣٠٠ ملیۆن
دۆلار بە جیاوازییەکی فراوان پێشەنگیی لیستەکەی گرتووە.
لیۆنێل مێسی بە بەدەستهێنانی ١٤٥ ملیۆن دۆلار لە پلەی
دووەمی لیستەکەدا جێگیر بووە، لە کاتێکدا کیلیان مباپێ بە داهاتی ١٠٠ ملیۆن دۆلار
پلەی سێیەمی مسۆگەر کردووە.
لە پلەی چوارەمدا ئێرلینگ هالاندی نەرویجی بە ٨٥ ملیۆن دۆلار
دەبینرێت و بەدوای ئەودا ڤینیسیۆس بە ٧٦ ملیۆن دۆلار پلەی پێنجەمی گرتووە.
لە لایەکی دیکەوە لامین یەماڵ، بە داهاتی ٥٥ ملیۆن دۆلار
توانیویەتی لە پلەی شەشەمدا جێگەی خۆی لە نێو دەوڵەمەندترینەکانی جیهاندا بکاتەوە
و سادیۆ مانێش لە یانەی نەسڕ بە ٥٤ ملیۆن دۆلار لە پلەی حەوتەمدا هاتووە.
هەروەها جود بێلینگهام بە ٤٥ ملیۆن دۆلار لە پلەی هەشتەم،
هاری کەین بە ٤٢ ملیۆن دۆلار لە پلەی نۆیەم و محەمەد سەڵاح بە ٤٠ ملیۆن دۆلار لە
پلەی دەیەمی ڕیزبەندییەکەدا جێگیر بوون.
ئەم ئامارانەی فۆربس مووچەی یاریزانەکان لەگەڵ یانەکانیاندا
ناگرێتەوە، بەڵام داهاتی سەرجەم گرێبەستە سپۆنسەرییەکان، ریکلامە بازرگانییەکان و
مافی وێنە و ناوبانگی جیهانیی ئەستێرەکان لەخۆدەگرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە