3 کاتژمێر پێش ئێستا
117 جار خوێنراوەتەوە
سودان.. میلیشیاكانی حه‌میده‌تی ئاگربه‌ستی تاكلایه‌نه‌یان ڕاگه‌یاند
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پشتیوانیی خێرا له سوودان ئاگربه‌ستێكی مرۆیی بۆ ماوه‌ی سێ مانگ ڕاگه‌یاند، كه له‌و ماوه‌دا سه‌رجه‌م شه‌ڕ و پێكادانه‌كان ڕاده‌وه‌ستێت، به‌ڵام هێزه‌كانی سه‌ربه حكوومه‌ت ئه‌و ئاگربه‌سته ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌حمه‌د حه‌مدان ده‌قلۆ كه به حه‌میده‌تی ناسراوه، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی پشتیوانی خێرا له سوودان، له تۆمارێكی ڤیدۆییدا ڕایگه‌یاند هێزه‌كانیان ئاگربه‌ستێكی مرۆیی بۆ ماوه‌ی سێ مانگ ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
حه‌میده‌تی ده‌ڵێت: له‌و ماوه‌دا پابه‌ند ده‌بن به ئاسانكاریی كاری مرۆیی و گه‌یشتنی تیمه‌كانی فریاگوزاریی ته‌ندروستی بۆ سوكردنی نه‌هامه‌تیی سودانییه‌كان له‌گه‌ڵ ڕاگرتی ته‌واوی جه‌نگ.
حه‌میده‌تی ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه ڕه‌زامه‌ندن له‌سه‌ر به‌شداری سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له پڕۆسه‌ی سیاسی، جگه له حه‌ره‌كه‌ی ئیسلامی و ئیخوان.
له كۆتاییشدا داوا له چوارینه‌ی نێوه‌ندگیر ده‌كات لایه‌نی به‌رانبه‌ر پابه‌ند بكه‌ن به به‌ده‌مه‌وه‌هاتنی ئاگربه‌سته‌كه له سودان.
ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه له كاتێكدایه كه پێشتر عه‌بدولفه‌تاح بورهان سه‌رۆكی سوپای سودان پیشنیازی چوار لایه‌نه‌كه‌ی بۆ ڕاگرتنی ئاگربه‌ست ڕه‌ت كرده‌وه و به خراپترین پێشنیاز وه‌سفی كردووه، كه بریتین له ئه‌مریكا و سعودیه و ئیمارات و میسر، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه تا سه‌ركه‌وتن به‌رده‌وام ده‌بن له جه‌نگ.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە