4 کاتژمێر پێش ئێستا
208 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌فغانستان.. پاكستان ڕێكه‌وتنی ئه‌سته‌نبووڵی پێشێل كرد
له بۆردومانێكی پاكستان‌دا بۆ سه‌ر ئه‌فغانستان، لانی كه‌م 10 كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌رپرسێكی حكومیی ئه‌فغانی ڕایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی پاكستان بۆردومانی ناوچه‌یه‌كیان له ویلایه‌تی (خوست) كردووه و، به هۆیه‌وه 10 كه‌س كوژران كه ژن و منداڵیان له‌ناودایه، چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ش بریندار بوون.
ئه‌و به‌رپرسه حكومیه ده‌ڵێت، له بۆردومانێكی دیكه‌دا بۆ سه‌ر باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان، چوار كه‌سی دیكه بریندار بوون.
هاوكات زه‌بیحوڵڵا موجاهید، وته‌بێژی حكومه‌تی تاڵیبان ڕایگه‌یاند، له هێرشه‌كه‌ی پاكستان‌دا ماڵی هاووڵاتییه‌كی مه‌ده‌نیی ئه‌فغانی به‌ئامانج گیراوه و به‌هۆیه‌وه 9 منداڵ و ژنێك گیانیان له‌ده‌ست داوه.
بۆردومان و گرژییه‌كانی نێوان كابوڵ و ئیسلام ئاباد دوای ئه‌وه ده‌ستی پێ كرد كه له هێرشێكی چه‌كدارانی ئه‌فغانیدا له نزیك سنووره‌كان، سێ كه‌سی ئه‌منیی پاكستان كوژران، ئه‌مه‌ش ئاڵۆزیی لێكه‌وته‌وه و پاكستان ناوچه جیاوازه‌كانی ئه‌فغانستانی بۆردومان كرد. به‌هۆی گرژییه‌كانیشه‌وه تا ئێستا زیاتر له 70 كه‌س له هه‌ردوولا كوژراون.
به‌رپرسێكی حكومیی تاڵیبان به كه‌ناڵی جه‌زیره‌ی ڕاگه‌یاندووه، پاكستان به بۆردومانه‌كانی ئه‌مڕۆ، ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی شكاندووه كه له ئه‌سته‌نبوڵ واژووی له‌سه‌ر كرابوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە