3 کاتژمێر پێش ئێستا
185 جار خوێنراوەتەوە
ئێوارەى ئەمڕۆ لە سلێمانی بەنزین بە بڕی ٢٥ دینار هەرزان دەبێت
پەیام
بڕیارە
ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی هەر سێ جۆرەكەی بەنزین لە شاری سلێمانی داببەزێت.
لەو
بارەیەوە بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی ڕایگەیاند؛ لە كاتژمێرەكانی
ئێوارەوە سەرجەم بەنزینخانەكانی شارەكە پابەند دەكرێن بە دابەزاندنی نرخی هەر سێ جۆری
بەنزین (نۆرماڵ، موحەسەن و سوپەر) بە بڕی 25 دینار بۆ هەر لیترێك.
ئەم
هەرزانبوونە لە كاتێكدایە، لە ماوەی ڕابردوودا نرخی بەنزین 50 دینار بەرزبوویەوە،
واتە نیوەی ئەو گرانبوونەی پێشوو دادەشكێنرێت و بڕیارەكەش راستەوخۆ دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە